سه‌در داوای لێكۆڵینه‌وه له رووداوی داڕمانی مه‌زارگه‌ی قه‌تاره ده‌كات
پێویسته حكومه‌ت لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا و جددی بكات

K24 – هه‌ولێر:
موقته‌دا سه‌در، رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له په‌یامێكدا، داوای له حكومه‌تی عێراق كرد، به خێرایی ده‌ست به لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی جددی له رووداوی داڕمانی قه‌تاره بكات.
له په‌یامێكدا، كه له تویته‌ر بڵاویكرده‌وه، موقته‌دا سه‌در داوایكرد، حكومه‌تی عێراق ده‌ستبه‌جێ لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی خێرا و جددی له باره‌ی رووداوی داڕمانی مه‌زارگه‌یه‌كی شیعه‌كان بكات و هۆكاری رووداوه‌كه ئاشكرا بكات.
سه‌در رایشیگه‌یاند، گه‌نده‌ڵی مه‌زارگه و شوێنه‌كانی خواپهرستیشی گرتووه‌ته‌وه. به هۆی ئه‌و گه‌نده‌ڵییه‌وه له ریزی مه‌ده‌نییه‌كان قوربانی كه‌وته‌وه.
له به‌شێكی دیكه‌ی تویته‌كه‌یدا، موقته‌دا سه‌در پرسه و سه‌ره‌خۆشی ئاراسته‌ی كه‌سوكاری قوربانیانی رووداوه‌كه كردووه.
هه‌روه‌ها جه‌ختیكردووه‌ته‌وه، كه پێویسته له رێی لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد و خێرا هه‌وڵی ئاشكراكردنی راستیی ئه‌و رووداوه بدرێت.
به هۆی داڕووخانی مه‌زاری قه‌تاره‌ی پێشه‌وا عه‌لی كوڕی ئه‌بو تاڵیب، له كه‌ربه‌لا ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی زیاره‌تكاری شیعه گیانیان له‌ده‌ستدا و ژماره‌یه‌كی دیكه‌ش بریندار بوون.