ئاواره‌كانی فه‌لوجه به شووتی ده‌ژین
له كه‌مپه‌كانی ناو سه‌حرا ئابلۆقه دراون
.jpg)
K24 – هه‌ولێر
رۆژنامه‌ی سه‌ندی تێلێگراف باس له ژیانی خراپی ئاواره‌كانی فه‌لوجه ده‌كات كه له كه‌مپه‌كانی ناوه‌ڕاستی سه‌حرا له ره‌وشێكی زۆر خراپ‌دا ده‌ژین و هه‌ندێكیان بۆ زیندوو مانه‌وه ته‌نیا شووتی ده‌خۆن.
راپۆرتی رۆژنامه‌كه به‌ناونیشانی "ئاواره‌كانی فه‌لوجه له كه‌مپه‌كانی ناوه‌ڕاستی سه‌حرا ئابلۆقه دراون" باس له‌وه ده‌كات كه هه‌ندێ خێزان بۆ زیندوو مانه‌وه ناچارن ته‌نیا شووتی بخۆن، چونكه ته‌نیا خۆراكێكه كه توانایی كڕینیان هه‌یه و ره‌وشی ژیانی 83 هه‌زار كه‌س به‌هۆی كه‌مبوونی ئاو، خۆراك، ده‌رمان و خێوه‌ت زۆر ناله‌باره.
به ده‌یان هه‌زار ئاواره‌ی فه‌لوجه به‌ده‌ست نه‌بوونی ئاو، خۆرك و چاودێری ته‌ندروست و هه‌روه‌ها ره‌وشی خراپی خوڵبارین ده‌ناڵێنن و له به‌رامبه‌ر گه‌رمای سوتێنه‌ری خۆر، خۆیان له ژیر سێبه‌ری پلێت ده‌پارێزن، كه به‌ده‌گمه‌ن له‌به‌رامبه‌ر گه‌رمای سوتێنه‌ر و خوڵباریان ده‌یانپارێزێت.
هه‌ندێكی تر خۆیان له ژێر سێبه‌ری پردی ئاسنینی "بيز-بيز" پاراستووه كه فه‌لوجه به ئه‌نبار ده‌به‌ستێته‌وه.
نووسه‌ری راپۆرته‌كه ئاماژه به‌وه ده‌دات كه ئاواره‌كانی فه‌لوجه پاش راكردن له برسێتی و توندوتیژی رێكخراوی داعش، جارێكی تر ڕا ده‌كه‌ن، چونكه له كه‌مپی ئاواره‌كان به‌ده‌ست قه‌یرانی مرۆییه‌وه ده‌ناڵێنن.
له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو 30 هه‌زار كه‌س ده‌ستیان به‌و گه‌شته مه‌ترسیداره كردووه و به سه‌دان هه‌زار ئاواره‌ی تر په‌یوه‌ست بوونه كه له خێوتگه كاتییه‌كانی سه‌حرا ده‌ژین.
یه‌كێك له‌و ئاوارانه به رۆژنامه‌كه گوتووه، هیچ ئاوێكیان نییه وماوه‌ی پێنج رۆژه گه‌یشتۆنه‌ته ئێره و خۆیان نه‌شۆردووه و هیچ خۆراكێكیشیان پێ نه‌دراوه.