كازمی گه‌یشته میسر
K24 – هەولێر:
به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی پێنج وڵاتی عه‌ره‌بی، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق گه‌یشته میسر.
له راگه‌یه‌ندراوێكی نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمیدا هاتووه: ئه‌مڕۆ (دووشه‌ممه 22ـی ئاب/ئۆگێستی 2022)، بۆ به‌شداریكردن له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی سه‌ركرده‌كانی پێنج وڵاتی عه‌ره‌بی (میسر، ئوردن، عێراق، به‌حره‌ین و ئیمارات)، سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق مسته‌فا كازمی، گه‌یشته كۆماری میسر.
هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو، له كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی ئه‌و پێنج وڵاته‌دا، گفتوگۆ له‌باره‌ی پرسه‌كانی تایبه‌ت به ئاسایشی هه‌رێمایه‌تی، هه‌ماهه‌نگی هاوبه‌ش و كه‌رتی پیشه‌سازی، ده‌كرێت.
وێڕای ئه‌وه‌ش تاوتوێی دۆسییه‌كانی تایبه‌ت به وزه، وه‌به‌رهێنان و گۆڕانكاری كه‌شوهه‌وا، ده‌كه‌ن.