حزبی دیموكرات: ئەركی ھەموو لایەنەكانە ئەم ئەزموونەی ھەرێمی كوردستان بپارێزێت
"خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژی جیابوونه‌وه‌مان بوون"
K24 – هه‌ولێر:
هه‌ردوو باڵی حزبی دیموكرات، دوای 16 ساڵ جیابوونه‌وه‌یان له یه‌كدی، یه‌كگرتنه‌وه‌یان راگه‌یاند.
له به‌یاننامه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌یاندا هاتبوو: بە بەشداریی سەدان کادیر، پێشمـەرگە، کەسایەتییە سیاسییە دێرینەکانی حیزبی دیموکرات، حزبە خۆشەویست و تێکۆشەرەکەی کۆمەڵانی خەڵکی رۆژهەڵاتی کوردستان، یەکیگرتەوە.
له‌مباره‌یه‌وه خالید عه‌زیزی گوته‌بێژی حزبی دیموكراتی كوردستانی ئێران، به كوردستان24ـی گوت: "هه‌میشه بیرۆكه‌ی یه‌كگرتنه‌وه‌ی دیموكراته‌كان له‌نێو ئه‌نداماندا هه‌بووه، خه‌ڵكی رۆژهه‌ڵاتی كوردستان دژی جیابوونه‌وه‌مان بوون".
هه‌روه‌ها گوتیشی: "خه‌بات و تێكۆشانی حزبی دیموكراتی كوردستان، ئه‌وه‌ی خواست كه كاتی هاتبوو یه‌كبگرینه‌وه".
ده‌شڵێت: "حزبی دیموكرات خاوه‌نی پێگه‌یه‌كی گه‌وره‌یه، یه‌كگرتنه‌وه‌ی هه‌ردوو حزب پێویستی جه‌ماوه‌ری بوو له رۆژهه‌لاتی كوردستان".
ئاماژه‌ی به‌وه كرد، بۆ یه‌كگرتنه‌وه‌مان گوشار و هه‌روه‌ها هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی له‌نێوماندا هه‌بوو، هه‌نگاوی داهاتوومان به‌ستنی كۆنگره‌یه، ئه‌و كۆنگره‌یه یه‌كگرتنه‌وه‌ی دیموكراته‌كان ده‌بێت.
خالید عه‌زیزی پێیوایه خاڵه هاوبه‌شه‌كانی نێوانیان گه‌لێك زۆربوون و گوتی: "هه‌میشه دۆستانمان داوایانلێدهكردین كه یه‌كبگرینه‌وه، تاكو كاتی كۆنگره‌ش، حزبی دیموكرات ده‌سته‌یه‌كی سیاسی به‌ڕێوه‌ی ده‌بات".
روونیشیكرده‌وه، رێز لە سەروەری ھەرێمی كوردستان دەگرین، ئەركی ھەموو لایەنەكانە ئەم ئەزموونەی ھەرێمی كوردستان بپارێزێت، چونكە ئەم دەرفەتەی ھاتووەتە پێش، لە بەرژەوەندی ھەموو لایەنەكانە".