حه‌لبووسی: نابێت ناكۆكی ئێمه له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بێت
"له‌گه‌ڵ داواكارییه ره‌وا‌كانی خه‌ڵكیداین"
K24 - هه‌ولێر
محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی له‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی به‌غدا بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "نابێت ناكۆكییه‌كانمان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بێت".
ئه‌مڕۆ سێشمه‌ممه 23 ـی ئابی 2022، محه‌ممه‌د حــه‌لبووسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق راگه‌یه‌ندراوێكی لــه‌باره‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئــه‌مڕۆی لایه‌نگرانی سه‌در لــه به‌رده‌م باڵه‌خانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری عێراق له به‌غدا بڵاوكرده‌وه و ده‌ڵێت، "ئێمه پشیتوانی لــه خۆپیشاندانه‌كان ده‌كه‌ین، له‌گه‌ڵ داواكارییه ره‌وا‌كانی خه‌ڵكداین، خه‌ڵك مافی خۆیه‌تی خۆپیشاندان ئه‌نجامبدات، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت پارێزراوبن و دووربن لــه ململانێكان".
لــه راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هــاتووه، ناكرێت ململانێ و ناكۆكییه‌كانمان لــه‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی دادوه‌ری بێت، چونكه ئه‌و كـاته‌ی كـه نێوانمان تێكده‌چێت و شه‌ڕده‌كه‌ین، په‌نا هه‌ر بۆ ئه‌و ده‌به‌ین.
حه‌لبووسی بــاس لــه خۆپیشاندانه‌كانی رابردووی پێشوه‌خته‌ی په‌رله‌مانی عێراق ده‌كات و، نیگه‌رانه له‌وه‌ی عێراق گه‌یشتووه‌ته ئه‌و دۆخه سیاسی و ئه‌منییه‌ی كه هه‌موومان ئێستا ده‌یبینین. ده‌ڵێت، " سه‌یربكه‌ن، ئه‌نجوومه‌نی دادوه‌ری له‌كارخراوه، په‌رله‌مانی عێراق له‌كارخراوه، حكومه‌تێكی كاربه‌رێكه‌یش عێراق به‌ڕێڕوه‌ده‌بات".
سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئاماژه به‌وه‌ده‌دات، كاتێك بڕیاریاندا خۆپیشاندانی پێشوه‌خته لــه عێراق ئه‌نجامبده‌ن، مه‌به‌ست لێی خزمه‌تكردنی گه‌لی عێراق و چاكسازیكردن بوو، نه‌ك ئه‌وه‌ی ئێستا ده‌یبینین. داواش ده‌كات هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كان به‌یه‌كه‌وه كاربكه‌ن بۆ ده‌ربازكردنی عێراق له‌و دۆخه‌ی ئێستا پێیدا تێده‌په‌رێت.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، سه‌ندیكای پارێزه‌رانی عێراق لــه راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ئه‌مڕۆی لایه‌نگرانی سه‌دریان كرد و، ئاماژه‌یان به‌وه‌دا، هه‌مووان له‌گه‌ڵ ئه‌نجامدانی خۆپیشاندانێكی ئازادین، به‌ڵام به‌و مه‌رجه‌ی دام و ده‌زگاكانی حكومه‌ت و به‌تابیه‌ت دادگاكان نه‌كرێنه ئامانج و هێرشیان نه‌كرێته سه‌ر.