تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ راده‌كێشرێت
فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئه‌ورووپا بڕیاری دا رۆژی پێنجشه‌ممه‌ی داهاتوو كاتژمێر 07:00ـی ئێواره به كاتی هه‌ولێر تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی وه‌رزی نوێی چامپیۆنزلیگ له شاری ئیسته‌نبووڵی توركیا رابكێشێت.
له كاتی مه‌راسیمی ڕاكێشانی تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ بڕیاره باشترین یاریزانی ئه‌ورووپا له نێوان كه‌ریم بێنزێما، كۆرتوا و دی برۆین دیاری بكرێت.
پێش ئه‌وه‌ی تیروپشكه‌كه رابكێشرێت، یانه‌كان دابه‌ش ده‌كرێن به‌سه‌ر 4 ئاست، ریال مه‌دریدی پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، هاوشانی ئینتراخت فرانكفۆرتی پاڵه‌وانی یۆرۆپالیگ له‌گه‌ڵ هه‌ریه‌كه له مانچێسته‌ر سیتی، ئه‌یسی میلان، بایرن میونشن، پاریس سانجێرمان، پۆرتۆ و ئا‌یاكس له ئاستی یه‌كه‌م دێن.
یانه‌كانی ئاستی دووه‌میش پێكهاتوون له: لیڤه‌رپوول، بارسێلۆنا، چێڵسی، یوڤێنتۆس، ئاتڵێتیكۆ مه‌درید، سێڤییا، لایپزیگ و تۆتێنهام.
ئاستی سێیه‌م بریتییه له یانه‌كانی: دۆرتمۆند، ساڵزبێرگ، شاختار، ئینته‌ر میلان، ناپۆلی، سپۆرتینگ لیسبۆنا و بایر لیڤه‌ركووزن.
له باره‌ی ئاستی چواره‌م هێشتا كێبڕكێیه‌كان بۆ گه‌یشتن به چامپۆنزلیگ به‌رده‌وامه، كڵه‌ب برووج و سێلتیك خۆیان یه‌كلایی كردووه‌ته‌وه و بلیتی چامپیۆنزلیگیان بڕیوه، به‌ڵام هێشتا مارسێی فه‌ره‌نسا دیار نییه ده‌كه‌وێته كام ئاست، به‌شێكی دیكه‌ش له یانه‌كان هێشتا له قۆناخی پاڵاوتنی گه‌یشتن به چامپیۆنزلیگی وه‌رزی نوێ كێبڕكێ ده‌كه‌ن و تا پێنجشه‌ممه هه‌موو شتێك یكلایی ده‌بێته‌وه و ناسنامه‌ی سه‌رجه‌م یانه‌كان و ئاسته‌كانیش به‌دیارده‌كه‌وێت.
پێشبینی ده‌كرێت له كاتی راكێشانی تیروپشكی قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان چه‌ندان ئه‌ستێره كه له‌م هاوینه یانه‌كانیان گۆڕیوه رووبه‌ڕووی یانه‌كانی پێشوویان ببه‌نه‌وه و بكه‌ونه یه‌ك كۆمه‌ڵه.
زۆرینه‌ی یانه گه‌وره‌كانی ئه‌ورووپا له گواستنه‌وه‌ی هاوینه‌ی یاریزانان گرێبه‌ستی نوێیان واژۆ كردووه، ئا‌نتۆنیۆ رۆدیگێری به‌رگریكاری ئه‌ڵمانی كه ئه‌م هاوینه یانه‌ی چێڵسی جێهێشت و روویكرده ریال مه‌درید، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت رووبه‌ڕووی یانه له‌نده‌نییه‌كه‌ی پێشووی ببێته‌وه.
له نێو گرێبه‌سته نوێیه‌كانی ئه‌م هاوینه، ئێرلینگ هالاند ده‌بینرێت كه له ریزه‌كانی یانه‌ی دۆرتمۆندی ئه‌ڵمانیا گواسترایه‌وه مانچێسته‌ر سیتی، دوورنییه ئه‌م هێرشبه‌ره نه‌رویجییه رووبه‌ڕووی یانه‌ی دۆرتمۆندی پێشووی ببێته‌وه.
گواستنه‌وه‌ی رۆبێرت لیڤاندۆڤسكی له بایرن میونشنه‌وه به 45 ملیۆن یۆرۆ بۆ بارسێلۆنا ره‌نگه بهریهككهونی هێرشبه‌ره پۆڵه‌ندییه‌كه و باڤارییه‌كانی لێبكه‌وێته‌وه و له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان به‌یه‌كه‌وه ركابه‌ری بكه‌ن.
یانه‌ی بایرن میونشنیش سه‌ركه‌وتووبوو له گواستنه‌وه‌ی ئه‌ستێره‌ی سه‌نیگالی سادیۆ مانێ به‌رامبه‌ر 32 ملیۆن یۆرۆ، ئه‌م هێرشبه‌ره سه‌نیگالییه وه‌رزی 2018 ـ 2019 له‌گه‌ڵ لیڤه‌رپوول بووه پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ، دووجاریش له وه‌رزه‌كانی 2017 ـ 2018 و 2021 ـ 2022 گه‌یشته یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ.
یانه‌ی یوڤێنتۆسیش به‌رده‌وامه له كێبڕكێی گواستنه‌وه‌ی گرێبه‌سته بێبهرامبهرهكان، له‌م هاوینه ئانخیل دی ماریای به گرێبه‌ستێكی ئازاد له پاریسه‌وه گواسته‌وه، پێشتر ئه‌و یاریزانه له وه‌رزی 2019 ـ 2020 له‌گه‌ڵ یانه‌كه‌ی گه‌یشتبووه یاریی كۆتایی چامپیۆنزلیگ، چاوه‌ڕێ ده‌كرێت ئه‌و هێرشبه‌ره ئارجێنتینایه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كان رووبه‌ڕووی هاوڕێیه‌كانی پێشووی پاریسی بێته‌وه.
یانه‌ی چێڵسی هێشتا به گه‌رمی له نێو مامه‌ڵه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانه، تا ئێستا خالیدۆ كۆلیبالی به‌رگریكاری سه‌نیگالی به‌رامبه‌ر 33 ملیۆن پاوه‌ند له ناپۆلییه‌وه گواسته‌وه و ده‌یه‌وێت پێش داخستنی ده‌رگه‌ی گواستنه‌وه‌ی یاریزانانیش هێرشبه‌رێكی دیكه بگوازێته‌وه، له‌م پێناوه‌یشدا له‌گه‌ڵ ئۆبامیانگی هێرشبه‌ری بارسێلۆنا له رێككه‌وتن نزیكبوونه‌ته‌وه.
یانه‌ی لیڤه‌رپوولیش هه‌رزوو شوێنگره‌وه‌ی سادیۆ مانێی به گواستنه‌وه‌ی داروین نونێزی ئۆروگوایی پڕكرده‌وه كه له یانه‌ی بێنفیكاوه به‌رامبه‌ر 75 ملیۆن یۆرۆ هێنایه ریزه‌كانی، ئه‌گه‌ر بێنفیكا له قۆناخی پاڵاوتنه‌كان به‌رامبه‌ر دینامۆ كێیڤ سه‌ركه‌وتووبێت و بگاته چامپیۆنزلیگ، ره‌نگه داورین نونێز رووبه‌ڕووی یانه پورتوگالییه‌كه‌ی پێشووی ببێته‌وه.
هه‌رچی یانه‌ی تۆتێنهامه، له‌م هاوینه به گرێبه‌ستێكی سه‌ربه‌خۆ ئیڤان پێرسیچی كرواتی له ئینته‌ر میلانه‌وه گواسته‌وه، ئه‌م یاریزانانه‌ش له نێو ئه‌و پێشبینیانه‌دا كه ره‌نگه له قۆناخی كۆمه‌ڵه‌كانی چامپیۆنزلیگ له‌گه‌ڵ یانه‌ی ئیتاڵییه‌كه‌ی پێشووی به‌ره‌نگاری یه‌كتر ببنه‌وه.