سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە کونسوڵی گشتیی تورکیا دەکات

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاکان کارەچای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و هاکان کارەچای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی ئاب، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان،  پێشوازی لە هاکان کارەچای کونسوڵی گشتیی تورکیا لە هەرێمی کوردستان کرد، کە بەبۆنەی کۆتایی هاتنی ئەرکەکەی، سەردانی کردبوو.

سەرۆکی حکومەت ، سوپاسی کونسوڵی گشتیی تورکیای کرد بۆ ئەو ماوەیەی لە هەرێمی کوردستان، کاری لە پێناو پەرەپێدانی پەیوەندی دوو لایەنە کردووە . هیوای سەرکەوتنیشی بۆ خواست لە ئەرکەکانی داهاتوویدا.

کونسوڵی گشتیی تورکیا، ستایش و پێزانینی خۆی بۆ هاوکاری و هەماهەنگیی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەگەڵ کونسولخانەی وڵاتەکەی دەربڕی.

5342
435254
423143
43254