جوتیار عادل: كێشه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات چاره‌سه‌ر نه‌كراوه
"پابه‌ندین به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران، به‌ڵام گرفتی كۆكردنه‌وه‌ی داهات به‌ته‌واوه‌تی چاره‌سه‌ر نه‌كراوه"
K24 - هه‌ولێر
جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پابه‌نده به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران له‌واده‌ی خۆیدا، به‌ڵام تا ئێستا كێشه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات چاره‌سه‌ر نه‌كراوه.
رۆژی سیشه‌ممه 23 ـی ئابی 2022، له‌میانی به‌شداریكردنی له رێوڕه‌سمی دابه‌شكردنی خه‌ڵاته‌كانی پێشبڕكێی (كوردستان له‌چاوی ئێمه‌وه)، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به كوردستان24 ـی راگه‌یاند، وه‌ك حكومه‌ت پابه‌ندین به دابه‌شكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان له‌واده‌ی خۆیدا.
له‌باره‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهاتی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان ناوبراو گوتی، "تا ئێستا كێشه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی داهات چاره‌سه‌ر نه‌كراوه، ئومێده‌وارین ئه‌م گرفته به زووترین كات چاره‌سه‌ر بكرێت".