دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگارێک دەردەکات

لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاوە

ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق

K24 - هەولێر

دەسەڵاتی دادوەری عێراق فەرمانی دەستگیرکردن بۆ پارێزگاری پێشووی سەڵاحەددین دەرکرد، کە لە دۆسیەی گەندەڵی تێوەگلاوە.

ئەنجومەنی باڵای دادوەری لە عێراق فەرمانی دەستگیركردنی بۆ عەممار جەبر جبووری پارێزگاری پارێزگاری پێشووی سەلاحەددین و چەند فەرمانبەرێك دەركرد.

لە راگەیەندراوێكی ئەنجومەنەكەدا هاتووە، فەرمانى دەستگیرکردنەکە بەپێی بڕگەکانى ماددەى 340ى یاسای سزادان بۆ گومانکردنى گەندەڵى و پێشێلکارییەکان لە پڕۆژەى گەشەپێدانى ئەمنى پارێزگاى سەڵاحەددین بووە.

مانگی ئایاری ساڵی رابردوو پەرلەمانی عێراق بە زۆرینەی دەنگ دەنگیدا بە دوورخستنەوەی عەممار جەبر جبووری پارێزگاری سەلاحەددین، ئەمەش بە پشتبەستن بەو خاڵانەی لە چاودێری دارایی و دەستەی دەستپاكی فیدراڵیدا دیاریكراون.