وه‌زیری سه‌در: هه‌ڕه‌شه له مسته‌فا كازمی ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
ساڵح محه‌ممه‌د، وه‌زیری سه‌در له نوێترین تویتیدا له‌باره‌ی دووایین پێشهاته‌كانی عێراق ده‌ڵێت، په‌رله‌مانی عێراق ئه‌ركه‌كانی به‌جێنه‌گه‌یاندووه، هه‌ڕه‌شه‌ش له سه‌رۆكوه‌زیرانی عێراق ده‌كرێت.
ئه‌مرۆ پێنجشه‌ممه 25 ـی ئابی 2022، ساڵح محه‌ممه‌د، وه‌زیری سه‌در له تویتێكدا ره‌خنه‌ی تووندی له لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گرت و، پێی وایه لایه‌نه سیاسییه‌كان ته‌نیا خه‌می پێگهكانیانه. له‌باره‌ی په‌رله‌مانی عێراقیش، وه‌زیری سه‌در ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، په‌رله‌مان ئه‌ركه ده‌ستوورییه‌كانی به‌جێنه‌گه‌یاندووه، په‌رله‌مانتارانیش، كار بۆ به‌رژوه‌ندیی حزبه‌كانیان ده‌كه‌ن، په‌رله‌مانتاره سه‌ربه‌خۆكانیش له‌لایه‌ن چه‌ند لایه‌نێكه‌وه "ئیستیغلال" ده‌كرێن.
له‌باره‌ی مسته‌فا كازمی و حكومه‌تی ئێستای كاربهرێكی عێراقه‌وه، ناوبراو ده‌ڵێت، ئه‌و سهرۆكوهزیرانهی ژماره‌یه‌ك لایه‌نی سیاسی ستایشی ده‌كه‌ن و به خه‌مخۆر وه‌سفی ده‌كه‌ن، هه‌ڕه‌شه‌ی تووندی لێده‌كرێت و ناتوانێت به‌دروستی ئه‌ركه‌كانی به‌جێبگه‌یه‌نێت. وه‌زیرانی كابینهكهیشی، له‌نێوان گه‌نده‌ڵی و نه‌بوونی ده‌سه‌ڵات بۆ به‌رێكردنی كاره‌كانیان گیریان خواردووه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه، وه‌زیری سه‌در باس له كاری دادگاكانی عێراق ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، رێگری له دادگا ده‌كرێت بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ركه‌كانی به‌جێبگه‌یه‌نێت، چونكه ترسیان له‌وه هه‌یه فایله گه‌نده‌ڵه‌كانیان ئاشكرا بكرێن. ده‌شڵێت، له عێراق یاسا ته‌نها به‌سه‌ر خه‌ڵكی هه‌ژاردا دهسهپێندرێـت، گه‌نده‌ڵكارانیش یاسا و ده‌ستووری ئه‌م وڵاته‌یان پێشێڵكردووه.
تویته‌كه‌ی وه‌زیری سه‌در له كاتێكدایه، چه‌ند رۆژێك پێش ئێستا لایه‌نگرانی ره‌وتی سه‌در له‌به‌رده‌م ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری عێراق مانیان گرت و، داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌یان ده‌كرد، ئه‌نجوومه‌نه‌كه‌ش له راگه‌یه‌ندراوێكدا سه‌ركۆنه‌ی خۆپیشاندانه‌كانی ره‌وتی سه‌دری كرد و، بریاریدا سه‌رجه‌م كاره‌كانی دادگاكانی عێراق هه‌ڵپه‌سێرێت