به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه كه‌سێك له هه‌ولێر ده‌كوژرێت
K24 – هه‌ولێر:
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر رایگه‌یاند، هاووڵاتییه‌كی ته‌مه‌ن 51 ساڵ به‌ناوی (نامیق جه‌وهه‌ر عه‌وڵا) به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه له کۆڵانی ئارد-فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم له‌لایه‌ن دوو كه‌سه‌وه ده‌كوژرێت.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه 27ـی ئابی 2022، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر له راگه‌یه‌ندراوێكدا ئاشكرایكرد، لە کۆڵانی ئارد-فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم، کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن (51) ساڵ، كه خاوەن مۆلیدە بووه له‌لایه‌ن دوو کەسه‌وه بەناوەکانی (س.ڕ) و (ڕ. ڕ.) به‌هۆی کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی كوژرا. راشیگه‌یاند، بكوژه‌كه ده‌بێته ئامۆزای كوژراوه‌كه.
رێناس عه‌لی، په‌یامنێری كوردستان24 له هه‌ولێر رایگه‌یاند، كوژراوه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كێك له منداڵه‌كانی له كۆڵانی ئارد - فرۆشانی شاری هه‌ولێر په‌یاسه‌ی كردووه، پاشان ئۆتۆمبێلێكی (ره‌نگ ره‌ش) هاتووه و به گوله‌یه‌ك ته‌قه‌ی له‌سه‌ری نامیق جه‌وهه‌ر كردووه و كوشتوویه‌تی.
په‌یامنێری كوردستان24 ده‌شڵێت، به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان ناسنامه‌ی بكوژه‌كه زانراوه و پله‌یه‌كی باڵای له‌نێو هێزه ئه‌منییه‌كاندا هه‌یه، رووداوی ته‌قه‌كردنه‌كه‌ش به‌هۆی كێشه‌یه‌كی كۆنی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه بووه و، بكوژه‌كه‌ش ده‌بێته ئامۆزای كوژراوه‌كه.
پۆلیسی هه‌ولێر ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه، پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کراوەته‌وە و سەرقاڵی لێکۆڵینەوەن بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر:
ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێرەوە
ئەمڕۆ ڕێکەوتی (٢٧-٨-٢٠٢٢)، بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای هەولێر ئاگادار کرانەوە بەبوونی ڕووداوێکی کوشتن لە کۆڵانی ئارد فرۆشان پێش تەکییەی شێخ عبدالکریم، دەستبەجێ هێزەکانمان گەیشتنە شوێنی ڕووداو و دەرکەوت کەوا کەسێک بەناوی (نامیق جەوهەر عەوڵا)، تەمەن (٥١) ساڵ، پیشە خاوەن مۆلیدە لەگەڕەکی مامۆستاییانی نوێ کوژراوە، وە بکەری تاوانەکە دوو کەس بوونە بەناوەکانی (س.ڕ) و (ڕ. ڕ.) هۆکارەکەشی بۆ کێشەیەکی کۆمەڵاییەتی دەگەڕێتەوە کە کوژراو دەکاتە کوڕی ئامۆزای بکوژ.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ئەم ڕووداوە کرایەوە و پۆلیس سەرقاڵی لێکۆڵینەوەیە بۆ گەیشتن بە هۆکاری ڕاستی ڕووداوەکە.