كوردستان24 دۆكیۆمێنتهرییهك له‌باره‌ی ژیانی هونه‌رمه‌ند دڵشاد سه‌عید به‌رهه‌مده‌هێنێت
K24 – هه‌ولێر:
دامه‌زراوه‌یی میدیایی كوردستان24 وه‌ك رێزگرتنێك بۆ خزمه‌تی 50 ساڵه‌ی هونه‌رمه‌ند و میۆزیكژهن دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید له‌بواری هونه‌ریدا، دۆكیۆمێنتهرییهك له‌باره‌ی ژیانییه‌وه به‌رهه‌مده‌هێنێت.
دامه‌زراوه‌یی میدیایی كوردستان24 بڕیاریداوه وه‌ك رێزگرتنێك بۆ ئه‌و خزمه‌ته‌ی پێشكه‌شی هونه‌ری كوردی كردووه، دۆكیۆمێنتهرییهك له‌باره‌ی ژیانی دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید، هونه‌رمه‌ند و میۆزیكژهن ناوداری گه‌لی كورد و خه‌ڵكی پارێزگای دهۆك به‌رهه‌مبهێنێت، كه ماوه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه له‌ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێمی كوردستان خزمه‌تی هونه‌ری كوردی ده‌كات و هونه‌ركه‌ی به وڵاتانی ده‌ره‌وه ناساندووه.
رۆژی شه‌ممه 27 ـی ئابی 2022، هونه‌رمه‌ند دڵشاد محه‌ممه‌د سه‌عید میوانی گه‌شته هه‌واڵییه‌كانی كاتژمێر 10:00 ـی كوردستان24 بوو. ناوبراو دڵخۆشی خۆی له‌باره‌ی به‌رهه‌مهێنانی دۆكیۆمێنتهرییهكه له‌لایه‌ن دامه‌زراوه‌ی كوردستان24 ـه‌وه ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، سوپاسی دامه‌زراوه‌ی میدیایی كوردستان24 ده‌كه‌م، له‌سه‌ر هه‌وڵه‌كانی بۆ ناساندنی ئه‌و به‌رهه‌مانه‌ی زیاتر له نیو سه‌ده‌یه كارم تێیدا كردوون، ئه‌گه‌ر میدیا به‌م شێوه‌یه گرنگی به هونه‌ری كوردی بدات، هه‌ڵبه‌ته ده‌بێته هۆی به‌ره‌وپێشچوونی زیاتری، كــه به‌داخه‌وه ئێستا گرنگیه‌كی زۆری پێ‌نادرێت.
له‌باره‌ی گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ هه‌رێمی كوردستان و سه‌رپه‌رشتیكردنی هونه‌ری كوردی له‌نێوخۆیی وڵاته‌كه‌دا، ناوبراو گوتی، "له‌ماوه‌ی كابینه‌ی نێچیرڤان بارزانیدا، پرۆژه‌یه‌كم ئاماده‌كردبوو و پێشكه‌شی نێچیرڤان بارزانیم كرد، پشتیوانی كردم و، بڕیاروابوو شوێنێكی ئه‌كادیمی له شاری دهۆك دابمه‌زرێنین به‌مه‌به‌ستی به‌ره‌وپێشبردن و خزمه‌تكردنی هونه‌ری كودری، به‌ڵام به‌هۆكارێكی نادیار كاره‌كه نه‌كرا، ئه‌گینا هه‌موو كاتێك ئاماده‌م بگه‌ڕێمه‌وه هه‌رێمی كوردستان و خزمه‌تی هونه‌ری كوردی بكه‌م".
دڵشاد محەممەد سەعید ساڵی ١٩٥٨ لە دھۆک لە دایک بووە. پاش ئەوەی خوێندی مۆسیقای لە بەغدا تەواو کردووە لەگەڵ ڕادیۆ و تەلەفزیۆنی بەغدا ھاوکاریی کردووە. دوای ئەوەی لە ساڵی ١٩٧٧ بە پلەی نایاب پەیمانگای ھونەرە جوانەکانی لە بەغدا تەواو کردووە، لە ئۆرکێسترای تەلەڤیزیۆن و ڕادیۆ وەک ڤیۆلۆنیست و یاریدەدەری ئۆرکێسترا کاری کردووە. لە ساڵی ١٩٧٩ تیپی مۆسیقای دھۆکی دامەزراندووە کە بە فۆڕمێکی جیاواز لە ڕێگەی تێکەڵکردنی میوزیکی نەریتی کوردی و شێوازی ڕۆژئاوایی کاریکردووە. لە ساڵانی ١٩٨٤ تا ١٩٨٨ لە زانکۆی وێڵز ماستەری مۆسیقای وەرگرتووە. ئێستا لە نەمسا دەژیت و لەوێ مامۆستای مۆسیقایە.