به‌وێنه: گوزه‌رانی 20 خێزانی ئاواره‌ی ئێزدی له نزیك عه‌نكاوه
دوو ساڵه له‌و باڵه‌خانه‌یه‌دا ده‌ژین
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌م وێنانه ژیانی 20 خێزانی ئێزدی نیشان ده‌دات كه له باڵه‌خانه‌یه‌دا له نزیك شارۆچكه‌ی عه‌نكاوه‌ی سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ئه‌و خێزانانه له‌وكاته‌وه ئاواره بوون كه ناوچه‌كانی شه‌نگال و ده‌وروبه‌ری، پێش دوو ساڵ له‌لایه‌ن چه‌كدارانی داعشه‌وه داگیركرا،و ژماره‌یه‌كی زۆر له كه‌سوكار و هاوئایینهكانیان له‌لایه‌ن داعشه‌وه كوژران و ژماره‌یه‌كی دیكه‌یان بێ سه‌ر و شوێن كران.
ژماره‌یه‌كی دیكه كه به زیاتر له (4000) كه‌س مه‌زه‌نده ده‌كرێت تا ئێستا له ژێر ده‌ستی چه‌كدارانی داعشدا ماونه‌ته‌وه.
ئه‌م خێزانانه و سه‌دان و هه‌زاران خێزانی دیكه‌ی ئێزدی، سه‌ره‌ڕای هه‌موو ئه‌و نه‌هامه‌تیانه‌ی به‌سه‌ریان هاتووه له مێژوودا،هێشتا به ئومێده‌وه ده‌ژین و نه‌هامه‌تییه‌كانی ژیان چۆكی پێدانهداون.
فۆتۆ: ئه‌لیكساندر ئه‌فۆنسۆ