فڕۆکەیه‌كی بێ فڕۆکەوانی تورکیا ئۆتۆمبێلێکی پەکەکەی بۆردوومانکرد

ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج
ئه‌و ئۆتۆمبێله‌ی له‌لایه‌ن فڕۆكه‌ بێ فڕۆكه‌وانه‌كه‌وه‌ كراوه‌ته‌ ئامانج

K24 – هه‌ولێر

فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وانی توركیا ئۆتۆمبێلێكی چه‌كدارانی په‌كه‌كه‌ به‌ئامانج ده‌گرێت، به‌وهۆیه‌وه‌ چوار چه‌كداری په‌كه‌كه‌ گیان له‌ده‌ستده‌ده‌ن.

ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه‌ 29ـی ئابی 2022، دژه‌ تیرۆری كوردستان رایگه‌یاند، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی به‌ئامانج گرتووه‌ و به‌وهۆیه‌وه‌ چوار چەکداری په‌كه‌كه‌ گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.

له‌ راگه‌یه‌ندراوه‌كی دژه‌ تیرۆردا هاتووه‌، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی بەهراڤا کە دەکەوێتە نێوان کۆمەڵگەی خانەسوور و بارا لە قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکه‌ی چەکدارانی پەکەکەی بۆردوومان کردووه‌.

ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی دژه‌ تیرۆری كوردستان:

فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکە بەئامانج دەگرێت و چوار چەکداری پەکەکە دەکوژێت

بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە 29ی ئابی 2022، کاتژمێر 17:40، فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی سوپای تورکیا لە نزیک گوندی بەهراڤا کە دەکەوێتە نێوان کۆمەڵگەی خانەسوور و بارا لە قەزای شنگال ئۆتۆمبێلێکی چەکدارانی پەکەکەی بۆردومان کرد.

بە گوێرەی زانیارییەکان، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا چوار چەکداری پەکەکە کوژران.