به‌ریتانیا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی له گه‌شتكردن بۆ عێراق
K24 - هه‌ولێر:
به‌هۆی ئاڵۆزبوونی دۆخی به‌غدا، حكومه‌تی به‌ریتانیا هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی له گه‌شتكردن بۆ عێراق و راشیده‌گه‌یه‌نێت، پشتیوانی باڵیۆخانه‌ی به‌ریتانیا له به‌غدا بۆ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی له عێراق سنوورداره له ئه‌گه‌ری زیاتر ئاڵۆزبوونی دۆخی ئه‌و وڵاته بۆ گواستنه‌وه‌یان بۆ ده‌ره‌وه‌ی عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی حكومه‌تی به‌ریتانیادا بۆ هاووڵاتیانی وڵاته‌كه‌ی ئاماژه به‌وه‌دراوه، ره‌وشی سیاسی ئێستای عێراق زۆر ئاڵۆزه و هه‌ڕه‌شه‌كان بۆسه‌ر نێرده‌ی وڵاتانی رۆژئاوا و بنكه‌كانی هاوپه‌یمانان له ئاستێكی به‌رزدایه، هه‌روه‌ها به‌هۆی ناكۆكی نێوان لایه‌نه‌كانیش دۆخی عێڕاق به‌ره‌و نادیاری ده‌ڕوات.
له به‌شێكی دیكه‌ی ئاگادارینامه‌كه‌دا هاتووه، هه‌رچه‌نده ئێستا خزمه‌تگوزاری پێدانی ڤیزا و گه‌شتكردن بۆ هه‌رێمی كوردستان له باڵیۆزخانه‌ی عێراق له له‌نده‌ن و كونسوڵخانه‌ی عێراق له شاری مانچسته‌ر به‌رده‌سته ده‌تواندرێت له رێگه‌ی هه‌ردوو فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر و سلێمانییه‌وه گه‌شتبكه‌ن و ماوه‌ی 30 رۆژ له هه‌رێمی كوردستان بمێننه‌وه، به‌ڵام به‌هۆی به‌رده‌وامی تۆپببارانكردنی ناوچه سنوورییه‌كان له‌لایه‌ن سوپای توركیاوه، هۆشداری ده‌داته هاووڵاتیانی به‌ریتانی له گه‌شتكردن بۆ ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێمی كوردستانیش.