ئێران جارێکی دیكه‌ ئاوی زێی بچووکی بەسەر ھەرێمی کوردستاندا گرتەوە

ئێران جارێکی دیكه‌ ئاوی زێی بچووکی لە بەنداوی کۆڵەسەی سەردەشته‌وه‌ بەسەر ھەرێمی کوردستاندا گرتەوە
ئێران جارێکی دیكه‌ ئاوی زێی بچووکی لە بەنداوی کۆڵەسەی سەردەشته‌وه‌ بەسەر ھەرێمی کوردستاندا گرتەوە

K24 – پشده‌ر:

کۆماری ئیسلامیی ئێران، جارێکی دیكه‌ ئاوی زێی بچووکی لە بەنداوی کۆڵەسەی سەردەشته‌وه‌ بەسەر ھەرێمی کوردستاندا گرتەوە.

بەھۆی گرتنەوەی ئاوی زێی بچووک (پڕۆژەی ئاوی خاس)، کە ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی قەڵادزێی سەنتەری قەزای پشدەر دابین دەکات، دەستیانکردووە بە دروستکردنی بەربەست لەبەردەم ئاوەکە، تاکو بتوانن ئاوی پێویستی خواردنەوە بۆ ھاووڵاتیان دابین بکەن.

بەڕێوبەرایەتی پڕۆژەی ئاوی خاس، لە روونکردنەوەیەکدا ئاماژە بەوە ده‌كات، ئێران ئاوی زێی بچووکی گرتووه‌ته‌وه‌.

دوو وێنەشیان بڵاوکردووه‌ته‌وه‌ و لێیان نوسیووە: "جیاوازی نێوان دوو وێنەکە دوو کاتژمێرە"، کە تێیدا دەردەکەوێ لەبەردەم ئاوی زێی بچووک بەربەست دروست دەکەن، تاکو بتوانن ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی قەڵادزێ دابین بکەن، چونکە ئەو ئاوه‌ی لە زێیەکەدا ماوە، ئاوی سەرچاوە ناوخۆییەکانی ھەرێمی کوردستانە.

6575
67