رووسیا هەناردەکردنی گازی لە رێگەی نۆرد ستریم 1 بۆ کاتێکی نادیار دواخست
کۆمپانیای گازپرۆمی رووسی رایگەیاند، هەناردەی گازی سروشتی لە رێگەی هێڵی بۆری نۆرد ستریم بۆ ئەڵمانیا پێویستی بە کاری نۆژەنکردنەوەی زیاترە، بۆیە دەستپێکردنەوەی هەناردەی بۆ کاتێکی نادیار دواخست. لە کاتێکدا بڕیار بوو ئەمڕۆ هەناردەی گاز بۆ ئەوروپا دەستپێبکاتەوە.
رووسیا هەناردەکردنی گازی سروشتی بۆ ئەوروپا بۆ کاتێکی نادیار دواخست، بە تایبەت دوای چەند کاتژمێرێک لە رەزاماندی وڵاتانی گرووپی حەوت، کە رێککەوتن بەرزترین ئاستی نرخ بۆ کڕینی نەوتی رووسیا دیاری بکرێت.
لەبارەی کردارەکانی نۆژەنکردنەوەی بۆڕی نۆرد ستریم یەک کریملن رەخنە لە رۆژئاوا دەگرێت و دەڵێت بەهۆی سزاکانەوە کەرەستەی پێویستیان بەدەست ناگات.