زانیاری نوێ له باره‌ی شه‌ڕه‌كه‌ی ناو بازاڕی قه‌زای قه‌ره‌داغ
تۆمه‌تباره‌كه كوژرا و ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی هێزه ئه‌منییه‌كانیش بریندارن
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌مشه‌و له نێوان هێزه ئه‌منییه‌كان و كه‌سێكی چه‌كداردا رووبه‌ڕووبوونه‌وه روویدا و له ئاكامدا، هاووڵاتییه‌ك و 4 پۆلیس و 4 كارمه‌ندی ئاسایش بریندار بوون و دواتر له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كاندا چه‌كداره‌كه كوژرا.
ئه‌مشه‌و له ناو بازاڕی قه‌زای قه‌ره‌داغدا، ماتۆڕسكیل سوارێك ئاماده‌نه‌بوو ناسنامه‌ی بۆ بازگه‌یه‌كی ئه‌منی ئاشكرا بكات و به‌و هۆیه‌وه رووبه‌ڕووبوونه‌وه له نێوان هه‌ردوولادا روویدا.
له‌و باره‌یه‌وه، رەئوف کەمال، قائیمقامی قەرهداغ بە کوردستان ٢٤ ڕاگەیاند، كه‌سێك به ماتۆڕسكیل به بازگەیەکی ئاسایش‌دا تیپەڕیوە و هێزەکانی ئاسایش داوای ناسنامەیان لێکردووە، بەڵام ئەو هەڵهاتووە و چووه‌تە ناو خانویەکی چۆڵەوە هێزەکانی پۆلیس و ئاسایشیش دوای کەوتون بەڵام نارنجۆکێکی بۆ ناو هێزەکان هەڵداوە لە ئاكامدا ٣ پۆلیس و ٢ ئاسایش بریندار بوون و رەوانەی نەخۆشخانەی شار کراون.
قائیمقامی قەرەداغ ئەوەشی گوت: هێزەکانی پۆلیس و ئاسایش وئۆپەراسیۆن شوێنپێی تۆمهتبارهكهیان هه‌ڵگرتووه و دوای كێوماڵكردنی ناوچه‌كه له رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌یه‌كدا ئه‌و تۆمه‌تباره كوژراوه.
تا ئێستا ناسنامه‌ی كوژراوه‌كه نازانرێت و چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، ئاسایش روونكردنه‌وه‌یه‌ك له‌و باره‌یه‌وه بڵاوبكاته‌وه.