له سنووری سۆران ده‌نگی چوار ته‌قینه‌وه بیسترا
K24 – هه‌ولێر:
له گوندێكی سه‌ر به قه‌زای سۆران، ده‌نگی چوار ته‌قینه‌وه‌ی یه‌ك له دوای یه‌ك بیسترا و به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئه‌و ته‌قینه‌وانه هێرشی فڕۆكه‌یه‌كی بێ فڕۆكه‌وان بوونه بۆ سه‌ر ئۆتۆمبێلێك.
قائیمقامی قه‌زای سۆران، مه‌غدید عه‌ریف ئه‌حمه‌د، بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، به فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان ناوچه‌یه‌كی نزیك گوندی تاراوه‌ی سه‌ر به ناحیه‌ی خه‌لیفان بۆردومان كراوه.
وتیشی: تا ئێستا هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی زیانه‌كانی ئه‌و بۆردومانه به‌رده‌ست نییه.
به گوێره‌ی زانیارییه سه‌ره‌تاییه‌كان ئۆتۆمبێلێك كراوه‌ته ئامانج و هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی ورده‌كاری رووداوه‌كه به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.