داعش به‌رپرسیارییه‌تی ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كابولی گرته‌ئه‌ستۆ
K24 – هەولێر:
رێكخراوی تیرۆریستی داعش، به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی كابولی پایته‌ختی ئه‌فغانستانی راگه‌یاند.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا رێكخراوی داعش، به‌رپرسیارییه‌تی خۆی له ته‌قینه‌وه‌كه‌ی به‌رده‌م باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له كابول گرته ئه‌ستۆی خۆی، كه بووه هۆی كوژرانی 2 كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌كه و ژماره‌یه‌ك هاووڵاتی ئه‌فغانی.
داعش ئه‌وه‌ی خسته‌ڕوو، چه‌كدارێكمان له رێگه‌ی پشتێنه‌ی بۆمبڕێژكراو، خۆی گه‌یانده نێو كۆبوونه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك كارمه‌ندی باڵیۆزخانه‌ی رووسیا له كابول، پاشان خۆی ته‌قانده‌وه.
سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆ 5ـی ئه‌یلوول/ سێپتێمبه‌ری 2022 لە ئەنجامی تەقینەوەیەکی خۆکوژی لە نزیک باڵیۆزخانەی رووسیا لە کابولی پایتەختی ئەفغانستان، دوو دیپلۆماتکاری رووسی گیانیان لەدەستداوە و چەندین کەسی دیکەش برینداربوون.
بەگوێرەی زانیارییەکانی وەزارەتی دەرەوەی رووسیا، لەكاتی کۆبوونه‌وه‌ی خەڵك لەبه‌رده‌م دەرگایەکی باڵیۆزخانە، کەسێکی خۆکوژ لێیان نزیکبووەوە و خۆی تەقاندووه‌ته‌وه.
سه‌رچاوه: فرانس پرێس