شه‌ش كه‌ره‌ڤانه له كه‌مپی هه‌رشه‌م سووتان
K24 - هه‌ولێر:
به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ كه‌مپی هه‌رشه‌م له سنووری پارێزگای هه‌ولێر ئاگری گرت، به‌وهۆیه‌وه شه‌ش كه‌ره‌ڤانه سووتان و زیانێكی ماددی زۆری لێكه‌وته‌وه.
رێناس عه‌لی، په‌یامنێری كوردستان24 رایگه‌یاند، به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 6ـی ئه‌یلوولی 2022، نزیكه‌ی كاتژمێر 5:15 خووله‌ك، هێزه‌كانی ئاسایش خه‌ڵكی نێو كه‌مپه‌كه‌یان ئاگادار كردووه‌ته‌وه كه حاڵه‌تێكی ئاگر كه‌وتنه‌وه هه‌یه، بۆیه خه‌ڵكی كه‌مپه‌كه زوو شوێنه‌كانیان به‌جێهێشتووه.
په‌یامنێری كوردستان24 ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، شه‌ش كه‌ره‌ڤانه به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه به‌ته‌واوی سووتاون، به‌ڵام خۆشبه‌ختانه بێجگه له زیانی ماددی، هیچ زیانێكی گیانی نه‌بووه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، تا ئێستا دیار نییه هۆكاری ئاگر كه‌وتنه‌كه چی بووه، ئایا به‌هۆی شۆرتی كاره‌باوه بووه، یان به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی قه‌نینی گاز بووه.
وه‌لید عامر، دانیشتووی كه‌مپی هه‌رشه‌م به كوردستان24ـی گوت، "ساڵێكه ژیانی هاوسه‌رگیریم پێكهێناوه، سێ رۆژ پێش ئێستا له‌گه‌ڵ هاوژین و منداڵه‌كانم چوومه نێو كه‌ره‌ڤانه تایبه‌تییه‌كه‌مدا، هه‌موو كه‌لوپه‌لی نێو كه‌ره‌ڤانه‌كه‌م به قیست كریبوون، كه‌چی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ته‌واوی كه‌ره‌ڤانه‌كه‌م سووتا و، ته‌نیا ناسنامه‌كه‌م بۆ مایه‌وه".