گهشتی عهمره له رێگهی وشكانییهوه له عێراقهوه بۆ سعوودیه ئهنجامدرا

K24 - ههولێر:
دواى 30 ساڵ یەکەم گەشتى عەمرە لهرێگهی وشکانىیهوه لە عێراقەوە بۆ سعوودیە له رێگهی دەروازەی سنووری عەرعەرهوه ئەنجام درا.
دەستەی باڵای حەج و عومرەى عێراق، لە راگەیەندراوێكدا ئاماژهی بهوهكرد، بە كردنەوەی دەروازەی سنووری عەرعەر یەکەم کاروانى عەمرەکاران لەڕێگەی وشکانییەوە دوای سی ساڵ لە عێراقەوە بۆ سعودیە بەڕێكران.
دەستەکە ئاماژەى بەوەشکردووە، کاروانی زیارەتکاران 25 پاس لەخۆدەگرێت، کە لە پارێزگاکانی کەرکووک، نەینەوا، بەغدا و ئەنبارەوە بەڕێکەوتن و ھەزار و 14 کەسیان هەڵگرتبوو.