هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی سەربازی رەوانەی رۆژئاوای کوردستان دەکات

ئەرشیف
ئەرشیف

K24 - هەولێر

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پێگەی خۆی لە رۆژئاوای کوردستان بەهێزتر دەکات و هێز و هاوکاری زیاتری رەوانە کرد.

بەگوێرەی زانیاری روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، هاوپەیمانی نێودەوڵەتی کاروانێکی دیکەی هاوکاری سەربازی و لۆجستی کە لە 50 بارهەڵگر پێکهاتووە، لە رێگەی دەروازەی وەلید ناردووەتە رۆژئاوای کورستان.

روانگەی سووریا بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئاماژەی بەوەشکرد، هاوکارییەکان لە زریپۆش، تانکەری سووتەمەنی پێکهاتوون لە بنکەکانی تەل بێدر، رمێلان و شەدادی رۆژئاوای کوردستان جێگیر کراون.

لە ماوەی کەمتر لە هەفتەیەکدا ئەوە سێیەم کاروانی هاوکارییە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دەینێرێتە رۆژئاوای کوردستان.

ئەوە لەکاتێکدایە لە کۆتایی مانگی ئابی 2022، بۆ یەکەمجار هێزەکانی رووسیا لەنێو کۆبانێی رۆژئاوای کوردستان جێگیربوون و بنکەیەکیان لەسەر گردی مشتەنوور داناوە.