عه‌لی باپیر: هه‌ڵبژاردن ناكرێت تا یاساكه‌ی هه‌موار نه‌كرێت
شاندێكی بزوتنه‌وه‌ی گۆڕان له‌گه‌ڵ لایه‌نه سیاییه‌كان له هه‌ولێر كۆده‌بێته‌وه

K24 – هه‌ولێر:
شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان لە شاری هەولێر كۆبووه‌وه و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و یەکدەنگی لایەنە کوردستانییەکان تەوەری سەرەکی گفتوگۆکانيانه. دوای كۆبوونه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری، عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان رایگه‌یاند، هه‌ڵبژاردن ناكرێت تا یاساكه‌ی هه‌موار نه‌كرێته‌وه.
پەیامنێری کوردستان24 رایگه‌یاند، شاندێکی بزووتنەوەی گۆڕان بە سەرۆکایەتی عومەر سەید عەلی، لە شاری هەولێر لەگەڵ لیژنه‌ی كاری هاوبه‌شی چه‌پی كوردستان و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری کۆبووەوە و وابڕیاره له‌گه‌ڵ یه‌كێتی و پێكهاته‌كانیش كۆبوونه‌وه ئه‌نجام بدات.
عه‌لی باپیر، سه‌رۆكی كۆمه‌ڵی دادگه‌ری كوردستان، دوای كۆبوونه‌وه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ شانده‌كه‌ی گۆڕان به میدیاكانی راگه‌یاند، پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان پێكه‌وه زه‌مینه‌سازی بكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی هه‌ڵبژاردن و یاسای هه‌ڵبژاردن هه‌مواربكرێته‌وه.
وتیشی: هه‌ڵبژاردن ناكرێت، تا یاساكه‌ی هه‌موار نه‌كرێت و زه‌مینه‌ی بۆ نه‌ڕه‌خسێندرێت و له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی گۆڕانیشدا خاڵی هاوبه‌شمان زۆرن.
له باره‌ی خاڵه هاوبهشهكانیشهوه، گوتی: خاڵی هاوبه‌شمان ئه‌وه‌یه كۆكین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی دادگه‌ری له‌م وڵاته‌دا بچه‌سپێت، سته‌م نه‌مێنێت، قڕ و پڕی نه‌مێنێ، پێكه‌وه ته‌با بین، له‌گه‌ڵ به‌غدا و له‌ناو خۆدا رێك بین.
رۆژی دووشه‌ممه (5ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، له سلێمانی شاندێكی باڵای گۆڕان سه‌ردانی یه‌كگرتووی ئیسلامی كرد و جەختیان له‌سه‌ر پێویستی ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی هەرێمی كوردستان له‌كاتی خۆیدا كرده‌وه و دوایان كرد لایه‌نه كوردییه‌كان كۆتایی به ناكۆكییه‌كانیان بهێنن و خۆیان بۆ ئەگەرەكانی داهاتوو لە عێراق ئامادەبكهن لەپێناو بەرژەوەندی خاك و خەڵكی كوردستان.
رۆژی (10ی ئاب/ئۆگێستی 2022)، دڵشاد شه‌هاب، راوێژكاری باڵای سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، رایگه‌یاند، له دوایه‌مین كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نه‌كان له سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستاندا، شاندی پارتی رازیبووه به هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردن و پێشنیازێكی نوێی هه‌بووه بۆ ده‌ستكاری یاساكه، ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه‌كی ئه‌رێنییه و سه‌ره‌تای شكانی به‌سته‌ڵه‌كی به‌رده‌م پرۆسه‌ی هه‌مواری یاسای هه‌ڵبژاردنه.
رۆژی پێنجشەممە (1ـی ئەیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، رێواز فایه‌ق، سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان له دانیشتنی ژمارە یەکی ئاسایی خولی پاییزەی پەرلەماندا ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، یاسای پەیوەندیدار بە کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردن و راپرسی، هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان و ئامادەکردنی رەشنووسی دەستووری هەمیشەیی کوردستان، کاری لەپێشینەی ئەم وەرزەی یاسادانان دەبێت.