ئێران پشتیوانی له هه‌وڵه‌كانی كازمی ده‌كات بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق
K24 – هه‌ولێر:
محه‌ممه‌د موخبر، جێگری سه‌رۆككۆماری ئێران جه‌ختی له گرنگی ده‌ستپێشخه‌ری بۆ ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نیشتمانی كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی قه‌یرانی سیاسی له عێراق.
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نووسینگه‌ی راگه‌یاندنی مسته‌فا كازمی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (7ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنی له جێگری سه‌رۆككۆماری ئێران پێگه‌یشت و تاوتوێی دۆخی سیاسی عێراق و په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵاتیان كرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، جێگری سه‌رۆككۆماری ئێران، ستایشی هه‌وڵه‌كانی كابینه‌كه‌ی كازمی كردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی لایه‌نه سیاییه‌كان و ئه‌نجامدانی گفتوگۆی نیشتمانی و لێكنزیكردنه‌وه‌ی راوبۆچوونه‌كان بۆ ده‌ربازكردنی عێراق له‌و قه‌یرانه سیاسییه‌ی رووبه‌رووی بووه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها له په‌یوه‌ندییه ته‌له‌فۆنیه‌كه‌دا، باس له رێكاره‌كانی دامه‌زراوه جیاوازه‌كانی حكومه‌تی عێراق كراوه بۆ پێشكه‌شكردنی ئاسانكاری و پاراستنی ئاسایشی زیاره‌تكاران كه بۆ به‌شداری له مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی شه‌هیدبوونی ئیمام حوسێن سه‌ردانی شاری كه‌ربه‌لا ده‌كه‌ن.
رۆژی دووشه‌ممه (5ی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگه‌یاند، ئێمە پەیام بۆ تاکەکان نانێرین و بە گشتی چاومان لە کۆی عێراقە، داوامان لە هەموو لایەنە سیاسییەکانی عێراق کردووە گفتوگۆ بکەن، رووی قسەمان لەسەر لایەنێک یا رەوتێک بە تەنیا نییه.
پێشتریش موقته‌دا سه‌در، داوای له زیاره‌تكاران كردبوو به‌شێوه‌یه‌كی یاسایی له‌رێگه‌ی پاسپۆرته‌وه سه‌ردانی عێراق بكه‌ن و رێز له لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان و هێزه ئه‌منییه‌كان بگرن له كاتی پێشوازیكردنیان، هه‌روه‌ها داویكردبوو هێزه‌كانی حه‌شد و سه‌رایا سه‌لام، له پاراستنی مه‌راسیمه‌كانی چله‌ی ئیمام حوسێن‌دا دووربخرێنه‌وه و ته‌نها هێزه فه‌رمییه‌كان ئه‌و ئه‌ركه له ئه‌ستۆبگرن.