نێچيرڤان بارزانى سه‌ره‌خۆشى له سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌بۆنه‌ی كۆچی دوایی خاڵی عه‌مار حه‌كیم سه‌رۆكی ره‌وتی حیكمه، نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، به ته‌له‌فۆن سه‌ره‌خۆشی لێ‌كرد.
ماڵپه‌ری سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان، راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: ئێواره‌ى ئه‌مڕۆ (چوارشه‌ممه 7ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنيدا له‌گه‌ڵ سه‌يد عه‌مار ئه‌لحه‌كيم سه‌رۆكى ره‌وتى حيكمه، بۆ كۆچى دواييى خوالێخۆشبوو سه‌يد حه‌سه‌ن ئه‌لسه‌درى خاڵى، سه‌ره‌خۆشى لێ‌كرد.
نێچیرڤان بارزانی وێڕاى ده‌ربڕينى هاوخه‌مى له‌گه‌ڵ سه‌يد ئه‌لحه‌كيم و خانه‌واده‌ى به‌ڕێزى ئه‌لسه‌در، هيواى خواست خوداى مه‌زن خوالێخۆشبوو به به‌زه‌يى و ميهره‌بانيى خۆى شادبكات و سه‌بوورى و ئارامى به هه‌مووان ببه‌خشێت.
لاى خۆيه‌وه عه‌مار ئه‌لحه‌كيم، سوپاس و پێزانينى خۆيان و خانه‌واده‌ى ئه‌لسه‌درى بۆ په‌يوه‌ندى و هاوبه‌شيى نێچيرڤان بارزانى له خه‌م و پرسه‌كه‌ياندا ده‌ربڕى و هيواى سه‌ركه‌وتنى بۆ خواست.