نێچیرڤان بارزانی: زۆر دڵته‌نگم بۆ كۆچی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له تویتێكدا خه‌مباری خۆی به بۆنه‌ی كۆچی دوایی شاژنی به‌ریتانیا ده‌ربڕی و رایگه‌یاند، زۆر دڵته‌نگم بۆ كۆچی شاژنە ئێلیزابێسی دووەم.
نێچیرڤان بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر، نووسیوویه‌تی: "لەو کاتە سەختەدا، نزاکانم لەگەڵ بنەماڵەی شاهانە و گه‌لی شانشینی یەکگرتووە".
شاژنە ئێلیزابێسی دووەم له ته‌مه‌نی 96 ساڵییدا كۆچی دواییكرد.
یه‌كه‌م كه‌س هه‌واڵه‌كه‌ی پێ راگه‌یه‌ندرا، لیز تراسی سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیا بوو.
به‌ریتانییه‌كان به نیگه‌رانییه‌وه چاوه‌ڕێی ئه‌و هه‌واڵه بوون.
وا بڕیاره ئاڵای به‌ریتانیا تا نیوه دابگیرێت.
چارڵسی كوڕی بووه پاشای وڵات و له جێی به ته‌مه‌نترین شاژنی به‌ریتانیا داده‌نیشێت.