فازڵ میرانی: له عێراقدا حكومه‌ت هه‌یه به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بوونی نییه
فازڵ میرانی: عێراق ته‌نها به دووركه‌وتنه له تاكڕه‌وی سه‌قامگیرده‌بێت

K24 – هه‌ولێر:
سکرتێری مەکتەبی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، لەباره‌ی دۆخی سیاسی عێراقه‌وه رایگه‌یاند، عێراقییه‌كان پێویستییان به ده‌وڵه‌تێكه كه به ئیراده‌ی خۆیان دایبمه‌زرێنن و دووربێت له (تاكڕه‌وی حزبی و مه‌زهه‌بی) و عه‌قڵیه‌تی شۆڤینی.
فازڵ میرانی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان، له‌میانه‌ی لێدوانێكی تایبه‌ت بۆ کوردستان24، دۆخی سیاسی ئێستای عێراقی به ته‌مومژ وه‌سفكرد و گوتی: ئه‌سته‌مه پێشبینی بكرێت چی رووده‌دات.
سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، له عێراقدا حكومه‌ت هه‌یه، به‌ڵام ده‌وڵه‌ت بوونی نییه، پێویسته ده‌وڵه‌تێك به ئیراده‌ی عێراقییه‌كان دابمه‌زرێت، دووربێت له (تاكڕه‌وی حزبی و مه‌زهه‌بی) و به‌ڕێوه‌بردن به عه‌قڵییه‌تی شۆڤێنی، ئه‌وكات عێراق سه‌قامگیری به‌خۆیه‌وه ده‌بینێت.
له‌باره‌ی بڕیاری دادگای فیدراڵی بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق به‌هۆی تایبه‌تمه‌ندنه‌بوونی به‌و ئه‌ركه، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی، باسی له‌وه‌كرد، "بەدیدی من هەر لە بنەڕەتدا دەسەڵاتی دادگایی فیدراڵی نەبوو کێشەی پەرلەمان یەکلایی بکاتەوە، به‌ڵكو ده‌بێت به‌پێی ده‌ستوور پەرلەمان خۆی کێشەكانی چاره‌سه‌ر بكات".
له‌باره‌ی پرسی پێكهێنانی حكومه‌ت له‌لایه‌ن چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگییه‌وه، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی گوتی: ئه‌م هه‌نگاوه به‌بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ره‌وتی سه‌در كارێكی زه‌حمه‌ته، ته‌نها له ئه‌گه‌ری چۆڵكردنی گۆڕه‌پانه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی ته‌واو له‌لایه‌ن سه‌درییه‌كان له به‌رژه‌وه‌ندی چوارچێوه‌ی هه‌ماهه‌نگی".
فازڵ میرانی، شێوازی قبوڵكردنی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی په‌رله‌مانتارانی ره‌وتی سه‌در به نایاسایی ناوبرد، كه كه‌سێك به‌ناوی هه‌مووانه‌وه واژووی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی سه‌رجه‌م په‌رله‌مانتاران پێشكه‌ش بكات.
لەبارەی پەیوەندی پارتی و چوارچێوەی هەماهەنگی، سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی رایگه‌یاند، ناکۆکیمان لەگەڵ هیچ لایەنێکدا نییە، بەڵام ئێمە واقعەکە دەخوێنینەوە، ئێمە کە لەگەڵ سەدریش هاوپەیمانیمان پێکهێنا، مانای ئەوە نییە دژی ئەوانین، بەڵام ئەوان لایەنێکیان دەویست تا بارودۆخەکەی بخەنە ئەستۆ شیعە.