باربارا لیف: ئه‌ركی عێراقییه‌كانه كێشه‌كانیان به گفتوگۆ چاره‌سه‌ربكه‌ن نه‌ك وڵاتانی ده‌ره‌كی
K24 – هه‌ولێر:
باربارا لیف، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست رایگه‌یاند، ئه‌ركی لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراقه به گفتوگۆ كێشه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن نه‌ك ئه‌ركی وڵاتانی ده‌ره‌كی.
له‌میانه‌ی كۆبوونه‌وه‌ی لەگەڵ ژمارەیەک لە رۆژنامەنووسانی هەرێمی کوردستان سه‌باره‌ت به باشكردنی پوخته‌ی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، پشتیوانی واشنتنی بۆ سەروەری و سەقامگیری و ئاساییشی عێراق دووپاتكرده‌وه.
باربارا لیف جه‌ختی له‌سه‌ر رێككه‌وتنی سیاسی له‌سه‌ر یاسایەکی نیشتمانی تایبەت بە نەوت و گاز و بە پشتبەستن بە سازشکردن و دیالۆگی مانادار كرده‌وه و پاڵپشتی وڵاته‌كه‌شی بۆ یه‌كلایی كردنه‌وه‌ی ئه‌و پرسه دووپاتكرده‌وه.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر، باربارا لیف، داوای له خه‌ڵكی عێراق و هه‌رێمی كوردستان كردووه، هه‌ر ده‌رفه‌تێك دروست ببێت بۆ ده‌نگدان به‌شداری بكه‌ن و ئه‌مه‌ی به باشترین رێگه بۆ كۆنترۆڵكردنی حكومه‌ت له‌لایه‌ن هاووڵاتیانه‌وه له قه‌ڵه‌مدا.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به دۆخی سیاسی عێراق، باربارا لیف به رۆژنامه‌نووسانی راگه‌یاندووه، له كۆبوونه‌وه‌كاندا به وردی گوێمان له هه‌موو لایه‌نه سیاسییه‌كانی عێراق گرتووه، تێبینی راوبۆچوونی جیاوازی سه‌ركرده سیاسییه‌كانمان كردووه.
ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ی ئه‌مه‌ریكا، گوتیشی: "عێراقی ساڵی 2022 پێویسته سه‌روه‌رییه‌كی باشی هه‌بێت، سه‌ركرده‌كان هێز و توانای ته‌واویان هه‌یه تاوه‌كو بریاربده‌ن و هیوادارم بریاری باشیش بده‌ن، ئه‌وه كاری حكومه‌ت و وڵاتانی ده‌ره‌كی نییه، چ وڵاته‌كه‌ی من بێت یاخود وڵاتێكی دیكه، ئه‌وه ساڵی 2010 و 2014 نییه ئێستا ساڵی 2022ه و به‌رپرسیاریه‌تی ده‌كه‌وێته سه‌ر شانی هه‌موو لایه‌نه‌كان".
باربارا لیف باسی له‌وه‌شكرد، به هه‌موو لایه‌نه‌كانمان راگه‌یاندووه پێویسته بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر مێزی گفتوگۆ و نابێت بریاره‌كانیان ببنه هۆی كه‌وتنه‌وه‌ی گرژی وه‌ك ئه‌وه‌ی له هه‌فته‌ی رابردوو بینیمان، پێویسته بگه‌نه سازان و به گفتوگۆ كێشه و جیاوازییه سیاسییه‌كانیان چاره‌سه‌ربكه‌ن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی كونسوڵخانه‌ی گشتی ئه‌مه‌ریكا له هه‌ولێر هاتووه، یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست پشتیوانی وڵاته‌كه‌ی بۆ ئازادی راده‌ربرین و كاری رۆژنامه‌نووسان له هه‌موو عێراقدا نیشاندا و ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد هه‌میشه له گفتوگۆكانیاندا له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی حكومه‌ت باس ره‌خساندنی ژینگه‌یه‌كی له‌بار بۆ كاری میدیایی ده‌كه‌ن.