جه‌عفه‌ر ئێمینكی: کاندیدی ئەمجارەی پۆستی سەرۆک کۆمار کاندیدی کوردان دەبێت

K24 – هه‌ولێر:
جەعفەر ئێمینكی، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی دیموكراتی كوردستان له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24 ئاشكرایكرد، ئێستا لێكتێگه‌یشتنی باش له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه بۆ دۆخی عێراق.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مه‌كته‌بی سیاسی پارتی سه‌باره‌ت پۆستی سه‌رۆك كۆماری عێراق ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، پێشتر لێكتێنه‌گه‌یشتن له‌نێوان پارتی و یه‌كێتی هه‌بوو، به‌ڵام ئێستا سه‌ركردایه‌تی هه‌ردوولا باوه‌ڕیان وایه، دۆخی عێراق له‌و ئاسته‌دا نییه، پارتی و یه‌كێتی له‌سه‌ر پۆست ناكۆكی له‌نێوانیاندا هه‌بێت.
جەعفەر ئێمینكی روونیكرده‌وه، ئێستا لێكتێگه‌یشتنی زیاتر له‌نێوان پارتی و یه‌كێتیدا هه‌یه، ئه‌نجامی ئه‌و لێكتێگه‌یشتنه‌ش سوپرازێك بۆ گه‌لی كورد دروستده‌كات، كه کاندیدی ئەمجارەی پۆستی سەرۆککۆمار کاندیدی کوردان دەبێت.
هه‌روه‌ها گوتی، "پارتی شه‌ڕ بۆ پۆست ناكات، به‌ڵكو ئێمه له‌سه‌ر كورسی شه‌ڕ بۆ پرسی كورد ده‌كه‌ین نه‌ك بۆ حزب".