نێچیرڤان بارزانی: شۆڕشى ئه‌يلوول گێڕانه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى گه‌لى كوردستان بوو
"نهێنى و هێزى سه‌ركه‌وتنى شۆڕش، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان بوو"
K24 – هەولێر
نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان بەبۆنەی یادی 61 ساڵەی هەڵگیرسانی شۆڕشی ئەیلوول پەیامێکی بڵاوکردەوە و رایگەیاند: شۆڕشى ئه‌يلوول گێڕانه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى گه‌لى كوردستان بوو.
لە پەیامی نێچیرڤان بارزانی، هاتووە: "ئه‌مڕۆ به رێز و شكۆوه يادى شه‌ست و يه‌ك ساڵه‌ى هه‌ڵگيرسانى شۆڕشى مه‌زنى ئه‌يلوول و رێبه‌رى شۆڕش بارزانيى نه‌مر و هاوه‌ڵانى و هه‌موو ئه‌و قاره‌مانانه ده‌كه‌ينه‌وه كه له‌پێناو ئازاديى گه‌ل و وڵاته‌كه‌ياندا گيانيان به‌خشى. سڵاو بۆ خانه‌واده‌ى سه‌ربه‌ر‌زى شه‌هيدان و هه‌موو ئه‌و پێشمه‌رگه و خه‌باتگێڕانه ده‌نێرين كه له ڕۆژانى سه‌خت و دژوارى شۆڕشدا دڵسۆزانه و خۆنه‌ويستانه ره‌نجيان كێشا و خزمه‌تيان كرد".
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامەکەیدا دەڵێت: "شۆڕشى ئه‌يلوول، گێڕانه‌وه‌ى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى گه‌لى كوردستان بوو. شۆڕشى هه‌موو چين و توێژ و پێكهاته‌كان بوو كه له‌ژێر رابه‌رايه‌تى و سه‌ركردايه‌تييه‌كى يه‌كگرتوودا هه‌مووانى كۆكرده‌وه. له يه‌كێك له سه‌ختترين قۆناغه‌كانى مێژووى گه‌لى كوردستان و ناوچه‌كه‌دا، به ئيراده و بڕوايه‌كى پۆڵايينه‌وه رووبه‌ڕووى دوژمن بووه‌وه. ده‌وڵه‌تى عێراقى ناچار كرد دان به مافه‌كانى گه‌لى كوردستاندا بنێت و ببێته بنا‌غه‌يه‌ك بۆ هه‌موو ده‌ستكه‌وته‌كانى دواترى".
دەشڵێت: "نموونەیەکی جوانتری شۆڕش ئەوەبوو كه لە سەرکەوتندا له‌خۆبايى نەبوو، بەڵکو سەرکەوتنی کرده دەرفەتێكى زیاترى لێبوردەیی و خەباتی هاوبەش و یەکخستنەوەی زیاتری ناوماڵی کوردستانيیان".
نێچیرڤان بارزانی، لە بەشێکی دیکەی پەیامەکەدا ئاماژەی بەوەداوە: "شۆڕشى ئه‌يلوول بۆ دۆست و نه‌ياران و بۆ هه‌موو جيهانى سه‌لماند كه هيچ هێز و توانايه‌كى سه‌ربازى ناتوانێت ئيراده‌ى گه‌لى كوردستان بۆ ژيان و ئازادى بشكێنێت. نهێنى و هێزى سه‌ركه‌وتنى شۆڕش، ته‌بايى و يه‌كڕيزيى هه‌موو پێكهاته‌كانى گه‌لى كوردستان بوو، بۆيه له‌م ياده‌دا جه‌خت له يه‌كڕيزى و ته‌بايى و كارى پێكه‌وه‌يى له‌نێوان هه‌موو پێكهاته و هێزه سياسييه‌كانى كوردستاندا ده‌كه‌ينه‌وه. ئه‌وه تاقه رێگه‌ى پاراستنى ماف و ده‌ستكه‌وته ده‌ستوورييه‌كانى هه‌رێمى كوردستان و چه‌سپاندنى سيستمى فيدراڵى و داهاتوويه‌كى باشتره".