سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و سەرۆکی هاوپەیمانی سیادە دەکات
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتی عیراق تاووتوێ کرا
K24 – ههولێر:
ئەمڕۆ یهكشهممه 11ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پێشوازی لە محەممەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و خەمیس خەنجەر سەرۆکی هاوپەیمانیی سیادە کرد.
لە دیدارەکەدا دوایین گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی دۆخی گشتیی عیراق تاووتوێ کرا.
جەخت لە گرنگیی تێپەڕاندنی بنبەستی سیاسیی، لە ڕێگەی گفتوگۆ و گەیشتن بە چارەسەرێک، کە لە بەرژەوەندی هەموو پێکهاتەکانی عێراق بێت کرایەوە.

.jpeg)


.jpeg)