پیته‌ر گاڵبرهیت: هه‌ردوو سووپای عێراق و ئه‌فغانستان به‌بێ ئه‌مه‌ریكا ههرهسیانهێنا
K24 - هه‌ولێر:
دیلۆماتكارێكی پێشووی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند،دوای 20 ساڵ مانه‌وه له‌و وڵاته، ئه‌مه‌یكا ستراتیژییه‌تی خۆی له وڵاتی ئه‌فغانستان گۆڕی، سه‌ركرده هاوپه‌یمانه‌كانیشی گه‌نده‌ڵ بوون و سه‌ركه‌وتوونه‌بوون له بنیاتنانه‌وه‌ی وڵاته‌كه‌یان.
پیته‌ر گاڵبرهیت، دیپلۆماتكاری پێشووی ئه‌مه‌ریكا بۆ كوردستان24، نیگه‌رانی واشنتنی له زیندووبوونه‌وه‌ی رێكخراوی قاعیده‌ی له ئه‌فغانستان ئاشكراكرد، دوای ئه‌وه‌ی له ماوه‌ی رابردوو له ئۆپراسیۆنێكدا كوژرانی ئه‌یمه‌ن زه‌واهیری له كابول راگه‌یاند.
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له ئه‌فغانستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای 20 ساڵ مانه‌وه له ئه‌فغانستان، ئه‌مه‌ریكا ستراتیژییه‌تی خۆی له‌و وڵاته‌دا گۆڕی بۆئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ئه‌فغانستان خۆیان وڵاته‌كه‌یان بنیاتنێنهوه و دووربكهونهوهی له بیری توندڕه‌وی.
پیته‌ر گاڵبرهیت گووتیشی، ئه‌مه‌ریكا 300 هه‌زار سه‌ربازی ئه‌فغانی پڕچه‌ك كرد، كه‌چی هاوشێوه‌ی سوپای عێراق كه له موسڵ به‌رامبه‌ر داعش هه‌رسیان هێنا، ئه‌وانیش به‌رامبه‌ر 60 هه‌زار چه‌كداری تاڵیبان وه‌ك به‌فر توانه‌وه.
ئه‌و دیپلۆماتكاره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا، هۆكاری گۆڕانی دۆخی ئه‌فغانستانی بۆ لاوازی هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له‌و وڵاته گه‌ڕانده‌وه و به گه‌نده‌ڵ وه‌سفی كردن، روونیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا ده‌یان ترلیۆن دۆلاری له ئه‌فغانستان خه‌رجكرد كه‌چی له‌ماوه‌ی دوو هه‌فته‌دا هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌و وڵاته بنیاتی نابوو هه‌ره‌سی هێنا، به‌هۆی گه‌نده‌ڵی ئه‌و سه‌ركرده ئه‌فغانییانه‌ی كه هاوپه‌یمانی ئه‌مه‌ریكابوون.