یونیسێف راسته‌وخۆ هاوكاری پزیشكی راده‌ستی هه‌رێمی كوردستان كرد
K24 - هەولێر:
بڕی سه‌د هەزار دانە گیراوەی موغەزی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوون، گەیشتە هەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ (سێشه‌ممه 13ـی ئهیلوول/سێپتێمبه‌ری 2022) راگه‌یه‌ندراوێكی بڵاوكرده‌وه، تێیدا هاتووه: رێکخراوی یونیسێف بڕی 100 هەزار دانە گیراوەی موغەزی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوونی پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی حكومه‌تی هەرێمی کوردستان کرد.
ئاماژه به‌وه‌ش كرا، یەکەمجارە رێکخراوی یونیسێف راستەوخۆ بڕێکی زۆر هاوكاری پزیشكی، پێشکەش بە وەزارەتی تەندروستی بکات.
روونیشكراوه‌ته‌وه، لە لایەن هۆبەی نەخۆشییە گوازراوەکانی وەزارەتی تەندروستی، بڕی 100 هەزار دانە گیراوەی موغەزی بۆ چارەسەری نەخۆشییەکانی سکچوون وەرگیرا و بەسەر سەرجەم بەڕێوهبەرایەتییە تەندروستییەكان دابەشدەكرێت.
.jpeg)