سووپای ئۆكرانیا خستنه خواره‌وه‌ی درۆنێكی ئێرانی له خارکیڤ راگه‌یاند
K24 – هه‌ولێر:
سووپای ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، هێزەکانیان بۆ یەکەمینجار لە گۆڕەپانی شەڕی دژی رووسیا لە نزیک خارکیڤ، درۆنێکی بۆمبڕێژکراوی ئێرانی‌یان لە خارکیڤ خستووەتە خوارەوە.
سووپای ئۆکرانیا وێنەی پارچه درۆنە تێکشکاوەکەیان بڵاوکردووەتەوە و ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه، ئەوە نیشانەی پەیوەندی بەهێزی نێوان مۆسکۆ و تارانە.
له‌باره‌ی درۆنه‌كه‌شه‌وه، سووپای ئۆكرانیا رایگه‌یاندووه، ئه‌و درۆنه دروستكراوی وڵاتی ئێرانه بە ناوی شاهید له جۆری "M214 - جه‌یران 2" لە ناوچه‌ی کوپیانسک لە نزیک خارکیڤ خراوه‌ته خواره‌وه.
ئەمه‌ریکا مانگی تەممووزی رابردوو ئاماژەی بەوەدا، زانیاری هەواڵگرییان هەیە ئێران لە پلانیدایە درۆنی بۆمبڕێژکراو پێشکەشی رووسیا بکات بەڵام، راستەوخۆ ئێران ئەو تۆمەتانەی رەتکرده‌وه.
شه‌ڕی ئۆكرانیا له (24ـی شوبات/ فێبرایه‌ری 2022)ـه‌وه ده‌ستیپێكرد و له ده‌ستپێكی شه‌ڕدا رووسیا تا نزیك كیێڤی پایته‌خت پێشڕه‌ویكرد و تا ئێستاش له زۆربه‌ی به‌شه‌كانی ئه‌م وڵاته شه‌ڕ به‌رده‌وامه.