پڕکردنەوەی چاڵی خه‌سفه لە مووسڵ نیگەرانی لێدەکەوێتەوە
داعش چەندین کەسی خستووەتە ناو چاڵەکە
K24 - هه‌ولێر:
چاڵی خه‌سفه لە مووسڵ، وەکو گۆڕێکی بە کۆمەڵ هەژمار دەکرێت، چونکە داعش چەندین کەسی خستووەتە ناو ئەو چاڵە، بۆیە چالاکوان و هاووڵاتییانی مووسڵ نیگەرانن لە بڕیاری پڕکردنەوەی چاڵەکە لەلایەن هێزە ئەمنییەکان.
چاڵی خه‌سفه ده‌كه‌وێته باشووری مووسڵ، گه‌وره‌ترین چاڵی ناوچه‌كه‌یه، لەکاتی دەسەڵاتی داعش لە شارەکە زۆر خەڵکی کوشتووەتە تەرمەکەی خستووەتە ناو ئەو چاڵە یان بە زیندوویی فڕێی داونەتە چاڵەکە، هاووڵاتییانی ناوچه‌كه نیگه‌رانن له پركردنه‌وه‌ی له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، چونكه پێیان وایه سه‌دان روفاتی كه‌سوكاریان له‌نێو ئه‌و چاڵه‌دا هه‌ن.
ته‌لال، هاووڵاتییه‌كی دانیشتووی مووسڵه، به كوردستان24ـی راگه‌یاند، زۆر نیگه‌رانن له پڕكردنه‌وه‌ی چاڵه‌كه له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، چونكه له‌و بڕوایه دان روفاتی سه‌دان هاووڵاتیی مووسڵ له‌نێو ئه‌و چاڵه‌دا هه‌بن، له‌جیاتی ئه‌وه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان روفاته‌كانیان ده‌ربێنن، چاڵه‌كه پرده‌كه‌نه‌وه.
دانیشتوویهكی دیكه‌ی مووسڵ به كوردستان24ـی گوت "پركردنه‌وه‌ی چاڵه‌كه له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه، رێزنه‌گرتنه له مافی ئه‌و شه‌هیدانه‌ی له‌نێو چالهكهدا هه‌ن".
به‌گوێره‌ی ئامارێكی نافه‌رمی له لایه‌ن رێكخراوێكی مافی مرۆڤه‌وه، پێشبینی ده‌كرێت روفاتی چوار تا پێنج هه‌زار هاووڵاتیی سنووری مووسڵ لەو چاڵه‌دا هه‌بن.
کاردانەوەکانی بڕیاڕی پڕکردنەوەی چاڵی خه‌سفه، تەنیا لەسەر ئاستی مووسڵ و پارێزگای نەینەوا نییە بابەتە گەیەندراوەتە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق. محەمەد حەلبووسی سەرۆکی ئەنجومەنی نوێنەران، رۆژی شەممەی رابردوو لەگەڵ لیژنەی شەهیدان و قوربانیان و زیندانی سیاسی و فەرمانگەی پاراستنی کاروباری گۆڕە بە کۆمەڵەکان و ژمارەیەک لایەنی دیکەی پەیوەندیدار کۆبووەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا حەلبووسی بە لایەنە پەیوەندیدارەکانی راسپاردووە، لە هەفتەی داهاتوودا دەست بە کارەکانیان بکەن، بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە گەورەیە و لیژنەی شەهیدان و قوربانیانیش بەرپرسن، لە چاودێریکردنی ئەو دۆسێیە و هەماهەنگی تەواو لەگەڵ دامەزراوەکانی حکومەت و لایەنە نێودەوڵەتییەکانی ئەو دۆسیە.