دادگای ئه‌وروپا داوا له فه‌ره‌نسا ده‌كات فه‌ره‌نسییه‌كانی ناو كه‌مپه‌كانی سووریا بگه‌ڕێنێته‌وه
K24 - هه‌ولێر:
دادگای ئه‌وروپی بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، فه‌ره‌نسای به‌وه تۆمه‌تباركرد، كه ماڵباته فه‌ره‌نسییه‌كانی ریز چه‌كدارانی داعش له كه‌مپه‌كانی سووریادا وه‌رناگرێته‌وه.
دادگا ئه‌وروپییه‌كه داواشی له حكومه‌تی فه‌ره‌نسا كرد، دووباره چاو به‌و داوایانه بخشێنێته‌وه، كه ماڵباته فه‌ره‌نسییه‌كانی ریز چه‌كدارانی داعش، له‌پێناو گه‌ڕانه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان بهرزیانكردووهتهوه.
دادگای ئه‌وروپا كه باره‌گاكه‌ی له شاری ستراسبۆرگی فه‌ره‌نسایه پێیوایه، ئه‌وانه‌ی داوای گه‌ڕانه‌وه ده‌كه‌ن، ده‌بێت تاك به تاكیان پشكنینیان بۆ بكرێت.
لیژنه‌ی مافه‌كانی منداڵی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان، له میانه‌ی راگه‌یه‌ندراوێكدا، فه‌ره‌نسای به پێشێلكاری مافه‌كانی مرۆڤ تۆمه‌تباركرد و رایگه‌یاند، پاریس مافه‌كانی منداڵی پێشێلكردووه، به‌وه‌ی منداڵه فه‌ره‌نسییه‌كانی نێو كه‌مپی هۆل له سووریا بۆ وڵاته‌كه‌ی ناگه‌ڕێنێته‌وه.
داواشده‌كات، هه‌موو ئه‌و ژن و منداڵانه له كه‌مپه‌كانی سووریا گیریانخواردووه، به چه‌ند قۆناغێك بیانگه‌ڕێننه‌وه فه‌ره‌نسا.
مافیشی داوه‌ته فه‌ره‌نسا، كه ئه‌وانه‌ی هێشتا له‌نێو بزووتنه‌وه جیهادییه توندڕه‌وه‌كانن، بۆیان نییه داوابكه‌ن بگه‌ڕێنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌یان.
نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له‌لایه‌كی دیكه‌وه داوا له پاریس ده‌كات، ته‌نیا رێگه بدات منداڵ و ئه‌وانه‌ی كه ته‌ندروستیان له‌ژێر مه‌ترسیدایه، بگه‌ڕێنه‌وه فه‌ره‌نسا.
ئۆلیڤییه ڤیران، گوته‌بێژی حكومه‌تی فه‌ره‌نسا له‌مباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، چاوه‌ڕێی راسپارده‌كانی دادگای ئه‌وروپا ناكه‌ین.
هه‌روه‌ها گوتی: "بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی هاووڵاتیانی فه‌ره‌نسی له كه‌مپه‌كانی سووریا، لێكۆڵینه‌وه‌ی ورد ده‌كه‌ین، هه‌ر دۆسییه‌یه‌ك پێویستی به پێداچوونه‌وه‌ی ورد هه‌یه".
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی ئاژانسی فرانس پرێس، تا ئێستا 100 ژن و 250 منداڵی فه‌ره‌نسی له كه‌مپه‌كانی سووریادا ژیان به‌سه‌ر ده‌به‌ن.
ڤلادمیر ئیڤانۆڤیچ ڤۆرۆنکۆڤ، هەماهەنگیکاری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ دژایەتی تیرۆر پێشتر رایگه‌یاندبوو، رەوشەکە تۆقێنەرە بۆ منداڵانی نیشتەجێی کەمپی هۆل، ئەمە یەکێکە لە کەیسە هەرە پێویستەکان کە کاری لەسەربکرێت".
ڤۆرۆنکۆڤ، راشیگەیاندبوو، منداڵەکان ژمارەیان 27 هەزار دەبێت، هێشتا لەو کەمپە گیریانخواردووە و لەو چارەنووسە جێهێڵراون و ترسی ئەوەیان لەسەر هەیە لەنێو کەمپەکە بکەونە ژێر کاریگەریی توندڕەوی.
کەمپی هۆل دەکەوێتە حەسەکە لە رۆژئاوای کوردستان و یەکێکە لە گەورەترین کەمپەکان لە سووریا و رۆژئاوای کوردستان، بەپێی گوتەی بەرپرسانی نەتەوەیەکگرتووەکان، 62 هەزار کەسی لێ دەژی.
ژنان و منداڵان، زۆرترین پێکهاتەی ئەو کەمپەن و 80٪ـی دانیشتووانی کەمپەکە پێکدەهێنن.
بەرپرسەکەی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردبوو، ئەرکی ئەو منداڵانە دەکەوێتە سەر وڵاتەکانیان کە ژمارەیان 60 وڵات دەبێت، نەوەک سووریا و ئەو گرووپانەی پارێزگاری لە کەمپەکە دەکەن.