سەرۆکی حکومەت پێشوازی لە کونسوڵی گشتی نوێی رووسیا دەکات

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا

مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ماکسیم روبین کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا لە هەرێمی کوردستان
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و ماکسیم روبین کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا لە هەرێمی کوردستان

K24 – هه‌ولێر:

ئەمڕۆ چوارشەممە 14ی ئەیلوول، مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێشوازی لە ماکسیم روبین کونسوڵی گشتیی نوێی رووسیا لە هەرێمی کوردستان کرد.

سەرۆکی حکومەت، پیرۆزبایی لێکرد بەبۆنەی دەستبەکاربوونی و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست لە ئەرکەکەیدا.

کونسوڵی گشتیی رووسیا، خواستی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندییەکان لە گەڵ هەرێمی کوردستان دەربڕی.

بارودۆخی گشتیی عێراق و گرنگی چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور، تەوەرێکی دیکەی گفتوگۆکان بوو.

325
4536
432543