واشنتن داوای نێوه‌ندگیری لایه‌نی سێیه‌م و چوارچێوه‌یه‌كی یاسایی بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وت و گازی نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
ئه‌مه‌ریكا داوای ئاماده‌یی لایه‌نی سێیه‌م بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی نه‌وت و گاز له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیك، باربارا لیف رایگه‌یاند، دوای بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی له باره‌ی گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه، ئه‌مه‌ریكا هیچ ده‌ستوه‌ردانێك ناكات و له‌و بڕوایه‌دایه، پێویسته لایه‌نی سێیه‌م نێوه‌ندگیری له نێوان هه‌ولێر و به‌غدا بكات و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی ره‌وشی عێراق به‌ره‌و خراپتر ده‌بات.
مانگی شوباتی رابردوو، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، له بڕیارێكدا گرێبه‌سته نه‌وتییه‌كانی هه‌رێمی كوردستانی به نایاسایی ناوبرد و ده‌قی یاسای نه‌وت و غازی له هه‌رێمی كوردستان به پێچه‌وانه‌ی ده‌ستوور له‌قه‌ڵه‌مدا.
له به‌رامبه‌ردا سه‌رۆكایه‌تییه‌كانی هه‌رێم، په‌رله‌مان، حكومه‌ت و ئه‌نجوومه‌نی باڵای دادوه‌ری هه‌رێمی كوردستان بڕیاره‌كه‌ی دادگای باڵای فیدراڵییان به سیاسی وه‌سفكرد و جه‌ختیان له‌سه‌ر ده‌ستووریی بوونی یاسای نه‌وت و غازی هه‌رێمی كوردستان كرده‌وه.
باربارا لیف، له لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا، سه‌باره‌ت به پرسیارێك له باره‌ی پرسی نه‌وت و گازی هه‌رێم و بڕیاره‌كه‌ی دادگای فیدراڵی رایگه‌یاند، له سه‌ردانی ئه‌م مانگه‌دا بۆ به‌غدا و هه‌ولێر، پێشنیازم كردووه، هه‌ردوو لایه‌نی ناكۆكی هه‌ولێر و به‌غدا به نێوه‌ندگیری لایه‌نی سێیه‌م، ده‌ست به دانووستان بكه‌ن.
گوتیشی: ئه‌وه‌ی پێشنیازم كردووه، ئه‌وه‌یه به‌غدا و هه‌ولێر رێككاری پێویست بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی به نێوه‌ندگیری لایه‌نی سێیه‌م له هه‌ر كوێیه‌ك پێیان باشه گفتوگۆ بكه‌ن و ده‌رفه‌ت بۆ تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه بڕه‌خسێنن.
دووپاتیكرده‌وه، چاره‌سه‌ری ئه‌و كێشه‌یه زۆری خایاندووه و چاوه‌ڕوانییه‌كی زۆری به‌دوادا هاتووه و پێویسته ئه‌و پرسه چاره‌سه‌ر بكرێت و ده‌رچه‌یه‌كی یاسایی بۆ بدۆزرێته‌وه و بابه‌ته‌كه پێویستی به هه‌بوونی یاسایه‌كی تایبه‌ت به نه‌وت و گاز هه‌یه بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان.
روونیشیكرده‌وه، بڕوای وایه په‌یامه‌كه‌ی به باشی گه‌یشتووه به هه‌ولێر و به‌غدا و وتیشی: دڵنیام سه‌ركرده سیاسییه عێراقییه‌كان له هه‌ولێر و به‌غدا ده‌توانن میكانیزمێكی نوێ بۆ گفتوگۆ كردن له باره‌ی ئه‌و پرسه بدۆزنه‌وه، جا له رێی نێوه‌ندگیرییه‌كی فه‌رمی بێت یاخود راسته‌وخۆ خۆیان ده‌ست به گفتوگۆ بكه‌ن.
یاریده‌ده‌ری وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروباری خۆرهه‌ڵاتی نزیك، باربارا لیف ئاشكراشیكرد، ئه‌مه‌ریكا هیچ هه‌ڵوێستێكی یاسایی و ده‌ستووری له باره‌ی ئه‌و بڕیاره‌ی دادگای ئیتیحادی نانوێنێت، به‌ڵام ئه‌و بڕیاره ره‌وشی عێراق باشتر ناكات.