پارێزگاری ورمێ: دەروازەی سنووری تەمرچین- حاجی ئۆمه‌ران توانای وەرگرتنی ڕۆژانەی ٥٠ هەزار زیاره‌تكاری هەیە
K24 – هه‌ولێر:
پارێزگاری ورمێ ڕایگەیاند، لە سنووری ته‌مرچین – حاجی ئۆمه‌ران رێككاری پێویست بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌د هه‌زار زیاره‌تكاری شیعه ئاینزا له شه‌و و رۆژێكدا گیراونه‌ته‌به‌ر.
ئه‌مڕۆ چوارشەممە، محەممەد سادق موتەمەدیان، پارێزگاری ورمێ، لە وتووێژێکدا لەگەڵ بەرنامەی هەواڵی کاتژمێر 13:00ی تەلەڤزیۆنی نیشتمانی ئێران ڕایگەیاند: بەرپرسانی هەرێمی کوردستان لەم دواییانەدا ئاسانکاری بەرچاویان كردووه بۆ زیاره‌تكارانی ئێرانی تا له رێی هه‌رێمی كوردستانه‌وه گه‌شتی مه‌زارگه پیرۆزه‌كانی كه‌ربه‌لا و نه‌جه‌ف بكه‌ن و له‌و رێگه‌یه‌شه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
پارێزگاری ورمێ وتیشی: تا ئێستا نزیکەی 50 هەزار زیارەتکار لە سنووری تەمرچین – حاجی ئۆمه‌رانه‌وه روویان له كه‌ربه‌لا كردووه.
پارێزگاری ورمێ باسی لە پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بۆ زیارەتکارانی ئێران کردووە، بەڵام دوای کردنەوەی ئەم دەروازە سنوورییە بۆ زیارەتکاران، لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كانی ئێران له سه‌ر تابڵۆی سه‌ر رێگاكان هیچ ئاماژه‌یه‌كیان به ناوی ده‌روازه‌كه‌ی هه‌رێمی كوردستان نه‌كردووه و ته‌نیا ئاماژه‌یان به ناو و مەودای دووری شارەکانی سامەڕا، کازمین، کەربەلا و نەجەف كردووه.
زیاره‌تكاره ئێرانییه‌كان به‌شێكی به‌رچاویان له رێی ده‌روازه‌ی سنووری حاجی ئۆمه‌رانه‌وه به هه‌رێمی كوردستاندا له كه‌شێكی پارێزراو و ئارام‌دا به‌ره‌و كه‌ربه‌لا گه‌شتیان كرد و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هه‌موو ئاسانكارییه‌كی گه‌شته‌كه‌ی بۆ دابین كردن تا له رێی كه‌ركووكه‌وه بچنه به‌غدا و له‌وێوه بۆ شاره‌كانی باشووری عێراق و كه‌ربه‌لا به تایبه‌تی بڕۆن.