سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق له كه‌ركووكه
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆك ئه‌ركانی سوپای عێراق، فه‌ریقی یه‌كه‌می ركن، عه‌بدولئه‌میر یاروڵڵا ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه سه‌ردانی شاری كه‌ركووكی كرد و یه‌كه ئه‌منییه‌كانی سنووری پارێزگای كه‌ركووكی به‌سه‌ر كرده‌وه.
ئاژانسی هه‌واڵی ره‌سمیی عێراق (واع) بڵاویكرده‌وه، له‌و به‌سه‌ركردنه‌وه‌یه‌دا، یاروڵڵا تاوتوێی پلانی ئه‌منیی پارێزگاكه‌ی كردووه بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووه‌كانی داعش.
هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌ك رێنمایی و بڕیاری نوێی بۆ هێزه ئه‌منییه‌كانی سنووره‌كه ده‌ركردووه.
پارێزگای كه‌ركووك، له رووی ئه‌منییه‌وه، دوای رووداوه‌كانی شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری 2017 رووبه‌ڕووی ئاسته‌نگی زۆر بووه‌ته‌وه و به هۆی نه‌مانی پێشمه‌رگه له سنووره‌كه‌دا و درووستبوونی بۆشایی ئه‌منیی له نێوان سه‌نگه‌ره‌كانی پێشمه‌رگه و سوپای عێراق، چه‌كداره په‌ڕاگه‌نده‌بووه‌كانی داعش له ناوچه‌كه جمووجووڵی به‌رچاویان هه‌یه.