فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا: پێشمەرگە هێزێکی پڕۆفێشناڵە

"وەزارەتی پێشمەرگە هەنگاوی باشی ناوە بۆ چاکسازی"

عەقید ئیكۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان
عەقید ئیكۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان

K24 - هەولێر

فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان رایگەیاند، هێزی پێشمەرگە هێزێکی پڕۆفێشناڵە و وەزارەتی پێشمەرگەش هەنگاوی باشی ناوە بۆ چاکسازی.

عەقید ئیكۆ فەرماندەی هێزەکانی ئەڵمانیا لە عێراق و هەرێمی کوردستان، لەمیانەی بەشداریکردنی لە نمایشی دەرچوونی پێشمەرگەکانی بەشدار لە خولی دەیەمی فەرماندەیی بارزان بە کوردستان24ی گوت: "بەڕای من پێشمەرگە هێزێکی پرۆفێشناڵە و ئەوەندەی ئاگاداربم وەزارەتی پێشمەرگەش هەنگاوی باشی ناوە بە ئاراستەی چاکسازی".

گوتیشی: "داعش هێشتا هەڕەشە لە کوردستان و عێراقیش دەکات. هەر بۆیە ئەگەر سیاسەتوانانی ئەڵمانیا رێگە بدەن، ئێمە بەردەوام دەبین لە پاڵپشتیکردنی کوردستان".