له تاران به هۆی ئه‌شكه‌نجه‌دانییه‌وه كچێكی كورد خرایه ژێر چاودێری چڕی پزیشكی
K24 – هه‌ولێر:
"ژینا ئه‌مینی" ناسراو به "مه‌هسا ئه‌مینی" (22 ساڵ)، خه‌ڵكی شاری سه‌قزی رۆژهه‌ڵاتی كوردستانه، ئه‌و له میانه‌ی گه‌شتێكدا بۆ تاران له لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرا و به هۆی ئهشكهنجهدرانییهوه به سه‌ختی بریندار بووه و ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه.
له باره‌ی ره‌وشی ته‌ندرووستی ئه‌و كچه كورده‌وه، رێکخراوی مافی مرۆڤی "هەنگاو" رایگه‌یاند، ژینا رووبه‌ڕووی ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له ژێر چاودێری چڕدایه.
رێكخراوه‌كه ئاماژه‌ی كردووه، ئه‌فسه‌رانی ده‌ورییه‌یه‌كی ئیرشادی كۆماری ئیسلامی ئه‌شكه‌نجه‌ی ئه‌و كچه‌یان كردووه و دوای ده‌ستگیركردنی له‌سه‌ر رێگه‌ی خێراقی حه‌قانی ره‌وانه‌ی زیندانی "وه‌زیران" كراوه.
یه‌كێك له خزمه‌كانی ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردووه‌ته‌وه، به چه‌قۆ له كچه‌كه دراوه و سه‌ری به سه‌ختی بریندار بووه و دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ زیندان، به هۆی خراپی ره‌وشی ته‌ندرووستییه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی "كاسری" له ژێر چاودێری چڕدایه.
پزیشكانی نه‌خۆشخانه‌كه، به كه‌سوكاری ئه‌و كچه‌یان وتووه، كه ژینا مێشكی له رووی پزیشكییه‌وه مردووه و هیوابڕ بوونه له چاكبوونه‌وه و به هۆش هاتنه‌وه‌ی.
رێكخراوی هه‌نگاو، روونیشیكردووه‌ته‌وه، رێگه به كه‌سوكاری كچه‌كه دراوه بچنه ژووری چاره‌سه‌ری نه‌خۆشخانه، به‌ڵام رێگه‌یان پێ نه‌دراوه وێنه‌ی بگرن.
پۆلیسی تاران، له راگه‌یه‌ندراوێكدا، ئاماژه‌ی به دۆسییه‌ی ژینا كردووه، به‌ڵام رووداوه‌كه‌ی وا باسكردووه، كه دوای گواستنه‌وه‌ی ئه‌و كچه بۆ یه‌كێك له به‌ڕێوبه‌رایه‌تییه‌كانی پۆلیس تووشی كێشه‌ی دڵ بووه.
هه‌روه‌ها هاتووه: دوای تووشبوونی ئه‌و كچه به حاڵه‌ته كتوپڕه‌كه‌ی ده‌ستبه‌جێ ره‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كراوه و چاره‌سه‌ری پێویستیی بۆ ده‌كرێت.