لە هەولێر هاووڵاتییەک کوژرا

هێزەکانی ئاسایش بکوژەکەیان دەستگیرکرد.

لۆگۆی ئاسایشی هەولێر
لۆگۆی ئاسایشی هەولێر

K24 – هەولێر

لە یەکێک لە گەڕەکەکانی شاری هەولێر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کەسێک کوژرا و هێزەکانی ئاسایش بکوژەکەیان دەستگیرکرد.

سەرچاوەیەکی ئەمنی بە کوردستان24ی راگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ 20ی ئەیلوولی 2022، هاووڵاتییەک بەناوی بارزان رەمەزان حوسێن لە گەڕەکی زانیاری هەولێر بەهۆی کێشەی کۆمەڵایەتی کوژرا".

گوتیشی: "هێزەکانی ئاسایشی هەولێر دوای یەک کاتژمێر لە رووداوەکە، بکوژەکەیان دەستگیرکرد".

سەرچاوەکە راشیگەیاند: "بکوژەکە ناوی (م.ح.ئ)ـە و ئێستا لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان دەستیپێکردووە".

وێنەی بکوژەکە دوای دەستگیرکرانی
وێنەی كوژراوه‌كه‌