بە سپۆنسەری میدیایی کوردستان24 کۆڕبەندی ئەلڕافیدەین بەڕێوەدەچێت

"لە کۆڕبەندەكه‌دا 300 کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی نێودەوڵەتی، توێژەر و رۆشنبیری 33 وڵات بەشدارده‌بن"

کۆڕبەندی ئەلڕەفیدەین
کۆڕبەندی ئەلڕەفیدەین

K24  - هه‌ولێر:

سەنتەری ئەلڕافیدەین بۆ دیالۆگ، دامەزراوەی کوردستان24ـی وەک سپۆنسەری میدیایی بۆ کۆڕبەندی ئەلڕافیدەین هەڵبژارد کە هەفتەی داهاتوو به‌ڕێوه‌ده‌چێت.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌كانی کەناڵی کوردستان24 و ناوەندی ئەلڕافیدەین بۆ دیالۆگ "گرێبەستی سپۆنسەری میدیایی"ـیان بۆ چوارەمین خولی کۆڕبەندەکە لە ژێر دروشمی "جیهان لە گۆڕاندایە" واژووکرد.

بەپێی گرێبەستەكە، كوردستان24 پانێل و گوتەکانی ناو كۆڕبەندەكە لە ماوەی چوار رۆژدا پەخش دەكات، كە لە رۆژی دووشەممە 26ـی ئەیلوولەوە دەستپێدەكات تا 29ـی ئەیلوول.

لەو کۆڕبەندەدا 300 کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی نێودەوڵەتی، توێژەر و رۆشنبیری 33 وڵات بەشدارده‌بن.

ناوەندەکە دەڵێت: هەزار کەسایەتی عێراقی بەشداری ئەو کۆڕبەنده‌ دەکەن و تێیدا فایلە نێودەوڵەتی، ناوچەیی و ناوخۆییەکان تاوتوێ ده‌كرێن.


ئامانجه‌كانی كۆڕبه‌نده‌كه‌:

- خستنەڕووی دەستپێشخەرییە نیشتمانی و نێودەوڵەتییەکان لەسەر ئەو پرسانەی کە باسیان دەکات، بە هاندانی بەشداربووان کە بە شێوەیەکی واقیعیانە سەیری کێشە نیشتمانی، ناوچەیی و جیهانییەکان بکەن، هەروەها ئەولەویەت بدەن بە عەقڵانیەت و بیرکردنەوەی ئەرێنی بۆ ئەوەی بگەنە چارەسەر بۆ ئەو کێشانە.

- مەرکەزی عێراق ئەوەیە، کە ببێتە شوێنێک بۆ دیالۆگی بنیاتنەر لەسەر پێشهاتە جیهانییەکان، هەروەها ئەگەری میوانداریکردنی کۆڕ و کۆنفرانسی نێودەوڵەتی هەبێت کە بە قووڵی باس لەو فایلانە بکەن و راسپاردەی کردەیی لە بارەیانەوە ده‌ربكرێن.

- بەرزکردنەوەی پەیوەندیی زانستی لەنێوان نوخبەکان، بڕیاردەرانی عێراقی و عەرەبی و بیانی بەتایبەت زانکۆکان و رێکخراوە ناحکومییە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان و بڕیاردەران.

- دەوڵەمەندکردنی گفتوگۆ لەسەر پرسە سیاسی، کۆمەڵایەتی، ئابووری، ژینگەیی، ئەمنییە جیهانییه‌كان، شیکردنەوەی كاریگه‌ره‌ییه‌كانیان، دەستنیشانکردنی کێشەکان و رێگاکانی مامەڵەکردنی ئەرێنی لەگەڵیاندا.

- ئاڵوگۆڕی بیرۆکە و بەرزکردنەوەی هاوکاری نێوان ناوەندەکانی توێژینەوە و بیرکردنەوە لە جیهان و ناوچەکەدا بە شێوەیەک کە پەیوەندییەکان بەرز بکاتەوە بۆ دۆزینەوەی چارەسەری کاریگەر بۆ کێشە جیهانییە هاوچەرخەکان، دید و بۆچوونی پێگەیشتوو، و بەهێزکردنی پەیوەندییەکانی نێوان دامەزراوە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکان لە لایەکەوە، و دامەزراوە حکومییەکان لە لایەکی دیکەوە.

كۆڕبه‌نده‌كه‌ ئەم وۆرکشۆپانە لەخۆدەگرێت:

1. گۆڕینی دیجیتاڵی: لە زەویەوە بۆ بۆشایی ئاسمان... دەرفەتە بۆ گەشەی ئابووری یان مەترسییە بۆ سەر ئاسایشی جیهانی؟

2. کەرتی وزە: پێداویستییەکانی حوکمڕانی... رێگاکانی هەمەچەشنکردن... ئاسۆی بەردەوامی.

3- جیهان لە گۆڕاندایە: لە رێککەوتنی پاریسەوە بۆ میساقی کەشوهەوای گلاسکۆ.

4. سیستەمی گەندەڵی: بەڵایەکی بەردەوام... چارەسەری ترسنۆک.

5. دەستووری عێراق: پێشێلكاری بەردەوام.. هەمواركردنەوە دواخراوەكان.. چارەسەری نادیار.

٦- رۆڵی رێکخراوە ناحکومییەکان لە ئاڕاستەکردنی سیاسەتە گشتیەکان و پشتیوانیکردن لە سەروەری یاسا.


له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا باس له‌م بابه‌تانه‌ ده‌كرێت:

1. جیهان له‌دوای جه‌نگی رووسیا و ئۆكرانیا: کاریگەرییە جیۆسیاسیەکان و ئاسۆی جەنگی جیهانی.

2. " پشتێن و رێگا" و "دەروازەی جیهانی": یەکتربڕینی ستراتیژییەکان و جەمسەرگیری نێودەوڵەتی.

3. بناغەکانی یاسادانان: بەهێزکردنی رۆڵەکان بەرەو بنیاتنانی دەوڵەتی هاووڵاتیبوون.

4. سیاسەتی دراو: بەهێزکردنی بوژانەوە لە هاوکاری نێودەوڵەتی بۆ پیشەسازی بوژانەوە.

5. بەردەوامیی ئاسایشی خۆراک: زنجیرەکانی دابینکردنی دابینكردن و ستراتیژییەکانی رووبەڕووبوونەوە.

6. وەبەرهێنان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست: ئەگەرەکانی ڕاکێشان، هاندان و کەمکردنەوەی نایەکسانی.

7 "لوتکەی بەغدا بۆ هاوکاری و هاوبەشی": پێداویستییەکانی کردەوەی ئەرێنی بۆ رووبەڕووبوونەوەی ئاستەنگەکان.

8- قەیرانەکانی مەغریب، توونس و لیبیا: دیالێکتیکی ململانێ و گرەوەکانی دەسەڵات.

9- په‌یوه‌ندییه‌كانی عێراق و به‌حره‌ین: ئاسۆی هاوكاری و هاوبه‌شی.

10- ئەفغانستان: داهاتوویەکی نادیار لە نێوان ململانێی نوێبووەوە و بژاردەکانی پێکەوەژیان.

11- لە گۆڕەپانەکانی ناڕەزایەتییەوە تا قوبەی پەرلەمان: مشتومڕەکانی گۆڕانکاری و ئاسۆی داهاتوو

12- تواناکانی رێگریکردن لە بەرگریکاران و هەوڵە ئەمنییەکان پایەیەکی بنەڕەتین لە بەهێزکردنی سەروەری و پاراستنی کۆمەڵگادا.

13- كێشه‌كانی خوێندنی باڵا: قه‌یرانی لێكۆڵینه‌وه‌ی زانستی و كاریگه‌رییه‌ سیاسییه‌كان و پێداویستییه‌كانی سه‌ربه‌خۆیی.

14. خێڵەکانی عێراق.. رەسەنایەتی نەریتەکان.. پێویستی مۆدێرنیتە.. رۆڵی ئەرێنی.


ئه‌و کەسایەتی سیاسی، ئەکادیمی نێودەوڵەتی و توێژەرانه‌ی به‌شداری له‌ كۆڕبه‌نده‌كه‌دا ده‌كه‌ن:

.
.
.
.
.
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌
ژماره‌یه‌ك له‌ به‌شداربووانی كۆڕبه‌نده‌كه‌