هیومان رایتس ۆچ بۆ ئێران: یاسای حیجاب لابه‌رن

K24 – هه‌ولێر:
رێكخراوی هیومن رایتس ۆچ، داوای كرد، كۆماری ئیسلامی ئێران لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی روون له باره‌ی گیان سپاردنی مه‌هسا ئه‌مینی بكات، كه له ناو كورددا به ژینا ئه‌مینی ناسراوه.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، مردنی ئه‌و كچه دوای ده‌ستگیركردنی له‌سه‌ر پۆشینی جلوبه‌رگی به‌ڵگه‌یه له‌سه‌ر داڕمانێكی ئابڕووبه‌ر.
هه‌روه‌ها هاتووه: پێویسته لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی شه‌فاف بكرێت و ئه‌وانه‌ی به‌رپرسیارن له مردنی مه‌هسا رووبه‌ڕووی سزا بكرێنه‌وه و قه‌ره‌بووی بنه‌ماڵه‌كه‌ی بكرێته‌وه.
هه‌روه‌ها رێكخراوه‌كه رایگه‌یاندووه، پێویسته ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران یاسای سه‌پاندنی باڵاپۆشی ده‌ستبه‌جێ هه‌ڵبوه‌شێننه‌وه، چاكسازی له یاساكانی دیكه‌دا بكه‌ن، یاخود هه‌ڵیانبوه‌شێننه‌وه، به تایبه‌تی ئه‌وانه‌ی رێگرن له‌وه‌ی ژنان سه‌ربه‌خۆیی و مافه‌كانیان به‌ده‌ست بهێنن. ئه‌گه‌ر ئه‌وه بكرێت، ده‌كرێت بوترێت پێشكه‌وتنێك له رووی زاڵبوون به‌سه‌ر جیاكاری و توندوتیژی و مه‌رگ به‌ده‌ستهاتووه، كه نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی ئێرانی له ده‌وڵه‌تێكی داپڵۆسێنه‌ر به ده‌ستییه‌وه ده‌ناڵێنن.
پێشتر وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، حسێن ئه‌میر عه‌بدوڵڵاهیان، رایگه‌یاند، لێكۆڵینه‌وه له مه‌رگی كاره‌ساتباری مه‌هسا ده‌كرێت. مافی مرۆڤ له ئێران‌دا به‌هایه‌كی پڕ له ره‌سه‌نایه‌تی هه‌یه، پێچه‌وانه‌ی ئه‌وه‌یه، كه هه‌ندێك كردوویانه ئامرازی دژایه‌تیكردنی نه‌یاره‌كانیان.
له وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكاشدا، كه ئێرانی به "چه‌وساندنه‌وه‌ی به‌رنامه‌بۆداڕێژراوی دژ به ژنان" تۆمه‌تبار كردبوو، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران وتی: له جیاتی ئه‌وه‌ی فرمێسكی تیمساحی بڕێژن، پێویسته كۆتایی به تیرۆری ئابووری دژی ئێرانییه‌كان بهێنن.
13ی ئه‌م مانگه، مه‌هسا ئه‌مینی له لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوو، ره‌وانه‌ی یه‌كێك له نووسینگه‌كانی پۆلیس و هه‌واڵگری سه‌ربازی كرابوو.
پۆلیسی ئێران رایگه‌یاندووه، مه‌هسا تووشی جه‌ڵده‌ی دڵ بووه. به‌و هۆیه‌وه گواستراوه‌ته‌وه بۆ نه‌خۆشخانه و له ژێر چاره‌سه‌ردا گیانی سپاردووه.
به گوێره‌ی ئه‌و تۆماره ڤیدیۆییه‌ی ئێران بڵاویكردووه‌ته‌وه، مه‌هسا جه‌ڵده لێی داوه و به‌ر له‌وه‌ی هیچ كه‌سێك ئه‌شكه‌نجه‌ی بدات، باری ته‌ندرووستی تێكچووه.
كه‌سوكاری مه‌هسا رایانگه‌یاندووه، كچه‌كه‌یان له لایه‌ن پۆلیسه‌وه رووبه‌ڕووی سزا و ئه‌شكه‌نجه بووه‌ته‌وه و به‌و هۆیه‌وه گیانی سپاردووه.