لاڤرۆڤ وه‌ڵامی ئه‌مه‌ریكا ده‌داته‌وه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، سێرگی لاڤرۆڤ، وه‌ڵامی وته‌كانی هاوشانه ئه‌مه‌ریكاییه‌كه‌ی دایه‌وه، كه ئه‌مڕۆ له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تیدا ره‌خنه‌ی له رووسیا گرت.
لاڤرۆڤ رایگه‌یاند، پایته‌خته خۆرئاواییه‌كان چاویان له‌و هه‌موو تاوانه پۆشیوه كه هێزه‌كانی كیێڤ و تاقمی نازییه نوێیه‌كان له دۆنباس ده‌یكه‌ن، ته‌نانه‌ت زمانی رووسییان له خوێندن قه‌ده‌غه كرد، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیای نازی كردی.
وتیشی: به‌رلین و پاریس و واشنتن چاوپۆشی له‌وه ده‌كه‌ن، له دۆنباس رووده‌دات. رژێمی كیێڤ كار بۆ درووستكردنی رق به‌رامبه‌ر به رووسیا ده‌كات.
هه‌روه‌ها وتی: ئۆكرانییه‌كان ده‌یانه‌وێت رووسیا وێران بكه‌ن و وڵاتانی خۆرئاواش هانیان ده‌ده‌ن و وای لێهاتووه ئۆكرانیا بووه‌ته ده‌وڵه‌تێكی سه‌ركوتكه‌ر، كه تێیدا ره‌چاوی یاسای نێوده‌وڵه‌تی ناكرێت.
لاڤرۆڤ ئه‌وه‌یشی وت: كێ چه‌ك به ئۆكرانیا ده‌دات، بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕ درێژه بكێشێت، ئه‌وانه‌ی چه‌ك به ئۆكرانیا ده‌ده‌ن، راسته‌وخۆ تێوه‌گلاون له ململانێكه.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌نتۆنیۆ گۆتێرێش، سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان داوای له كیێڤ كرد، ناسنامه‌ی ئه‌و ته‌رمانه ئاشكرا بكات، كه له بوچا دۆزرابوونه‌وه، به‌ڵام هیچ وه‌ڵامێك نه‌درایه‌وه.
هه‌روه‌ها وتی: ریفراندۆمی ناوچه‌كانی باشوور و خۆرهه‌ڵاتی ئۆكرانیا، بۆ گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ سه‌ر خاكی رووسیا وه‌ڵامێكه بۆ بڕیاره‌كه‌ی زیلینسكی، كه داوای ده‌ركردنی رووسه‌كانی له ناوچه‌كانی خۆیان ده‌كرد.
جه‌ختیشیكرده‌وه، رووسیا رێگه نادات ئۆكرانیا ببێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر یه‌كپارچه‌یی خاكی رووسیا.