يه‌كێتى ره‌تيكرده‌وه فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر كرابێته راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
ئه‌و هێرشه ميدياييه بۆ سه‌ر فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر دواى ئه‌وه هات كه لەبەرنامەیەکی کوردستان 24 دا ناوبراو رايگه‌ياند، ئه‌و سه‌رۆك بارزانی بە سەرۆکی هەرێم و برای خۆى دەزانێت.
K24 – هه‌ولێر:
له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا، راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتی نیشتمانیی كوردستان هه‌موو ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه ره‌تده‌كاته‌وه، كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پله‌ی راوێژكاری بازرگانی، سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستانى پێدرابێت.
له روونكردنه‌وه‌كه‌دا هاتووه: به‌پێویستی ده‌زانین، بۆ رایگشتی رابگه‌یه‌نین، كه: سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه، دوورن له راستییه‌وه و فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر هیچ پله‌و ناونیشانێكیان وه‌رنه‌گرتووه.
له دوو رۆژى رابردوودا سايت و په‌يجه‌كانى بزووتنه‌وه‌ى گۆڕان و سلێمانى بڵاويانكردبوويهوه گوايه فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر كراوه‌ته راوێژكارى سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان بۆ كاروبارى بازرگانى.
ئه‌و هێرشه ميدياييه بۆ سه‌ر فه‌ره‌يدون عه‌بدولقادر دواى ئه‌وه هات كه لەبەرنامەیەکی کوردستان 24 دا ناوبراو رايگه‌ياند، ئه‌و سه‌رۆك بارزانی بە سەرۆکی هەرێم و برای خۆى دەزانێت.
ده‌قى روونكردنه‌وه‌كه‌ى مه‌كته‌بى سياسى يه‌كێتى:
له‌به‌رامبه‌ر ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه‌ی، كه ئاماژه به‌وه‌ده‌كه‌ن، هه‌ڤاڵ فه‌ره‌یدون عه‌بدولقادر، ئه‌ندامی پێشوی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان، پله‌ی راوێژكاری بازرگانی، (مه‌سعود بارزانی) وه‌رگرتووه، به‌پێویستی ده‌زانین، بۆ رای گشتی رابگه‌یه‌نین، كه: سه‌رله‌به‌ری ئه‌و هه‌واڵ و ده‌نگۆیانه، دوورن له‌ڕاستییه‌وه‌و به‌ڕێزیان هیچ پله‌و ناونیشانێكیان وه‌رنه‌گرتووه.
راگه‌یاندنی مه‌كته‌بی سیاسی
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان
2016-6-27