ئێران هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات
K24 - هەولێر:
كۆماری ئیسلامی ئێران، هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و رایده‌گه‌یه‌نێت، پێشێلكارییه‌كانی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر سه‌روه‌ری خاكی ئێران، به‌بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، له میانی لێدوانێكیدا هه‌ڕه‌شه له ئه‌مه‌ریكا ده‌كات و پێیوایه خۆپیشاندانه‌كانی ناوخۆی وڵاته‌كه‌یان واشنتنی له‌پشته و رایگه‌یاند: "ئه‌مه بێ وه‌ڵام تێناپه‌ڕێت".
تاکو ئێستا لە زۆربه‌ی شارەکانی ئێران بە تایبەت لە تاران، سنە، کەرەج، تەبرێز، مەشهەد، کیش، کرمان، یەزد، رێشت، بەندەرعەباس، عەبادان، کرماشان، ئەردەبیل، ئەسفەهان، ورمێ، قەزوین، زەنجان، ئیلام، مازەندەران هەمەدان و چەندین شاری دیکەی وڵاتەکە، خۆپیشاندان به‌هۆی مەرگی ژینا ئەمینی تەمەن 22 ساڵ، بەڕێوەچووە و لە چەندین شوێنیش پێکدادان لە نێوان خوپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکان روویداوە.
تەلەڤزیۆنی ئێران بڵاوکردووەتەوە، تا ئێستا لە رووبەڕووبوونەوەکانی نێوان خۆپیشاندەران و هێزە ئەمنییەکاندا 36 کەس گیانیان لەدەستداوە، کە کارمەندی هێزە ئەمنییەکانیشیان لەنێودا بووە.
هەروەها بەشێک لە راگەیاندنەکانی ئێران، هەواڵی ئەوەیان بڵاوکردووەتەوە، کە 11 رۆژنامەنووس و چالاکوان بە تۆمەتی پەیوەندیداربوون بە خۆپیشاندانەکانەوە، دەستگیرکراون.
پێشتر له راگەیەندراوی پۆلیسی تاران بڵاوکرایەوە، کە پۆلیسی رەوشت ژینا ئەمینی-یان بۆ ماوه‌ی یەک کاتژمێر بۆ لێکۆڵینەوە بردووەتە بنکەی پۆلیس و لەوێ بەهۆی ئەوەی لەناکاو بووراوەتەوە و کێشە لە دڵیدا هەبووە بۆ نەخۆشخانە گواستراوەتەوە.
رۆژی (16ی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، موژگان ئه‌مینی دایكی ژینا به میدیاكانی ئێرانی راگه‌یاند، كچه‌كه‌ی له نه‌خۆشخانه به‌هۆی سه‌ختی برینه‌كه‌یه‌وه گیانی له‌ده‌ستدا.