رێباز حه‌ملان: پاره‌ی پێویست بۆ مووچه‌ی مانگی 9 دابینكراوه

K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ قه‌رزێكی نه‌كردووه و بڕی زیاتر له دوو ملیار دۆلار قه‌رزی كابینه‌كانی پێشووی داوه‌ته‌وه. هه‌روه‌ها داهاتی نه‌وتی ئه‌م مانگه‌شی خستووه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ دابینكردنی مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول.
ئه‌مڕۆ شه‌ممه (24ـی ئه‌یلوول/سێپتێمبه‌ری 2022)، رێباز حه‌ملان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له‌میانه‌ی به‌شداریكردن له ژووری هه‌واڵی كاتژمێری هه‌شتی كوردستان24، سه‌باره‌ت به قه‌رزه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرایكرد، داهاتی فرۆشی نه‌وتی ئه‌م مانگه خراوه‌ته سه‌ر هه‌ژماری بانكی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان.
گوتیشی، له‌گه‌ڵ داهاته‌كانی دیكه‌ی ناوخۆدا له زووترین كاتدا ده‌ست به مووچه‌ی مانگی ئه‌یلوول ده‌كرێت و بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش له چه‌ند رۆژی داهاتوودا خشته‌ی دابه‌شكردنی مووچه له‌لایه‌ن وه‌زاره‌تی ناوبراوه‌وه راده‌گه‌یه‌ندرێت.
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ جۆره قه‌رزێكی نه‌كردووه، به‌ڵكو ئه‌و قه‌رزانه‌ی هه‌یه، هی كابینه‌كانی رابردووه و پابه‌ندییه له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم ده‌بێت بیداته‌وه.
سه‌باره‌ت به قه‌رزی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، رێباز حه‌ملان روونیكرده‌وه، كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، بڕی زیاتر له دوو ملیار دۆلار قه‌رزی كۆمپانیاكانی داوه‌ته‌وه كه هێشتا نزیكه‌ی پێنج ملیار دۆلاری دیكه وه‌ك قه‌رز له‌سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، كابینه‌كانی پێشووی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ پێدانی مووچه، به ناچاری پێشه‌كییان له كۆمپانیاكانی نه‌وت وه‌رگرتووه، له‌م كابینه‌یه‌دا نه‌ك هیچ پاره‌یه‌كی پێشه‌كی له كۆمپانیاكان بۆ پێدانی مووچه وه‌رنه‌گیراوه، به‌ڵكو به بڕی زیاتر له 600 ملیۆن دۆلار ئه‌و پێشكه‌ییه‌ی پێشووتر وه‌ك قه‌رز وه‌رگیرابوو، له‌لایه‌ن كابینه‌ی نۆیه‌مه‌وه گه‌ڕێندراوه‌ته‌وه.
پاڵپشت به داتاکانی دیلۆیت، رێباز حه‌ملان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه‌كرده‌وه، كه هه‌رێمی كوردستان له فرۆشتنی نه‌وتدا به‌روپێشچوونی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه و ئێستا ته‌نها به 3 دۆلار كه‌متر له نرخی كۆمپانیای سۆمۆ، له بازاڕه‌كانی جیهاندا نه‌وتی خۆی فرۆشتووه كه پێشتر زۆر كه‌متر له‌و نرخه له بازاڕه‌كانی نه‌وتی جیهاندا فرۆشراوه.
له‌باره‌ی دابینكردنی مووچه له داهاتی نه‌وت، حه‌ملان باسی له هه‌وڵه‌كانی كابینه‌ی نۆیه‌م كرد بۆ دابینكردنی مووچه و رایگه‌یاند، له‌م كابینه‌یه‌دا ، زیاتر له 48%ی داهاتی نه‌وت ته‌رخانكراوه بۆ دابینكردنی مووچه، له‌كاتێكدا پێشتر ته‌نها 30% له داهاتی نه‌وت بۆ مووچه ته‌رخانده‌كرا.
زیاتر گوتی، كابینه‌ی نۆیه‌م حه‌وت مانگه به‌بێ ناردنی هیچ بڕه پاره‌یه‌ك له به‌غداوه، بڕی 900 ملیار دینار له داهاتی ناوخۆ بۆ پێدانی مووچه دابینكردووه، له‌گه‌ڵ دابینكردنی پێداویستی داموده‌زگا خزمه‌تگوزارییه‌كان و هه‌ردوو كه‌رتی په‌رورده و ته‌ندروستی.
له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانیدا، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئاماژه‌ی به گرفتی كورتهێنانی له دابینكردنی مووچه‌ی پارێزگای سلێمانی و چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه كرد و گوتی، به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان مانگی رابردوو له داهاتی نه‌وت بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و گرفته پاره‌ی پێویست ته‌رخانكراوه.
زیاتر گوتی، زیاتر له 550 ملیۆن دۆلار له داهاتی نه‌وت بۆ مووچه خه‌رجكراوه، هه‌روه‌ها دڵنیاییدا بۆ مانگی ئه‌یلوول ئه‌و گرفته دووباره نابێته‌وه.
رێباز حه‌لان باسی له‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان وێڕای كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی به‌رهه‌مهێنان و هه‌نارده‌كردنی نه‌وت، بۆ پاڵپشتی كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له ناوخۆی هه‌رێمی كوردستان له به‌رژه‌وه‌ندی هاووڵاتیان، نرخی به‌رمیلی نه‌وتی ته‌نها به 57 دۆلار بۆ پاڵاوگه ناوخۆییه‌كان دابینكردووه.
له‌كاتێكدا حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان یه‌ك به‌رمیل نه‌وتی به زیاتر له 100 دۆلار له بازاڕی ده‌ره‌وه فرۆشتووه، هه‌روه‌ك له راپۆرتی دیلۆیتدا ئاماژه‌ی پێكراوه.
وێڕای ئه‌و پاڵشتییه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رێباز حه‌ملان، هۆكاری به‌رزی نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی ناوخۆی هه‌رێمدا، بۆ توانای به‌رهه‌مهێنانی پاڵاوگه‌كانی ناوخۆ گه‌ڕانده‌وه كه توانای پڕكردنه‌وه‌ی پێداویستی ناوخۆیان نییه، بۆیه به ناچاری په‌ناده‌به‌نه به‌ر هاورده‌كردنی سووته‌مه‌نی له ده‌ره‌وه‌ی وڵات و كه نرخه‌كه‌ی ده‌وه‌ستێته سه‌ر نرخی سووته‌مه‌نی له بازاڕه‌كانی ده‌ره‌وه.
سه‌باره‌ت به پرسی كشانه‌وه‌ی كۆمپانیا نه‌وتییه‌كان، یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه، هیچ كۆمپانایه‌ك له هه‌رێمی كوردستان نه‌كشاوه‌ته‌وه و هه‌موو كۆمپایناكانی بواری به‌رهه‌مهێنان و فرۆشتنی نه‌وت له كاركردنی خۆیان به‌رده‌وامن.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پاڵپشت به بنه‌ما ده‌ستووریی و یاساییه‌كان، وه‌ك مافێك نه‌وتی خۆی ده‌فرۆشێت و هه‌موو ئه‌و فشارانه‌شی ده‌خرێته سه‌ر هه‌رێمی كوردستان به ناده‌ستووریی وه‌سفكرد.